ڤیدیۆ: پیاوێك دوای 24 كاتژمێر زیندوو بویه‌وه و دواتر مرد
وێستگە ستایل-
پیاوێكی هندی دوای دانانی بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر له‌ناو سه‌لاجه‌ی تایبه‌ت به مردوان زیندوو بویه‌وه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه خێزانه‌كه‌ی به هه‌ڵه هه‌واڵی مردنیان داوه به تیمه پزیشكیه‌كان و ڕووداوه‌كه له ویلایه‌تی " تامیل نادۆ" له باشووری هندستان ڕویداوه .
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ئیندپێندت" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه "بالاسوبرامانیام كۆمار" ی ته‌مه‌ن 74 ساڵ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو منداڵه‌كه‌یه و خوشكه‌كه‌ی ده‌ژی و چیرۆكه‌كه‌ش له هه‌فته‌ی ڕابردودا ڕویداوه كاتێك كومار له جوڵه وه‌ستاوه و خێزانه‌كه‌شی وایان زانیوه مردوه و له‌به‌ر ئه‌وه داوایان كردوه بخرێته ناو به‌فرگری تایبه‌ت به مردوان.
دوای 24 كاتژمێر له مردنی خێزانه‌كه‌ی داوایان كردوه ته‌رمی بالا یان پێبدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بینێژن به‌ڵام بۆیان ده‌ركه‌وتووه زیندوه و نه‌مردووه و له ڤیدیۆكه‌دا به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م پیاوه ده‌جوڵێت و ده‌یه‌وێت هه‌ناسه بدات و دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌ڵام كۆتای هه‌فته‌ی ڕابردوو گیانی له‌ده‌ستداوه و پۆلیس دژی خێزانی ئه‌م پیاوه داوایه‌كی یاساییان به‌رزكردۆته‌وه دژیان چونكه له‌به‌ر ئیهمالی ئه‌م خێزانه ژیانی كه‌سێك كۆتای پێهاتووه.
PM:05:31:17/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3880
جار خوێنراوه‌ته‌وه