ڤیدیۆ: زه‌وی دوو ئافره‌تی قوتدا
وێستگە ستایل-
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل ی به‌ریتانی ڤیدیۆیی دوو ئافره‌تی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌پڕێكدا زه‌وی ژێر پێیان شه‌ق ده‌بێت و قوتیان ده‌دات و له‌م كاته‌شدا ئه‌م دوو ئافره‌ته ده‌نگی هاوار و زریكه‌یان به‌رز ده‌بێته‌وه.
ڕووداوه‌كه له ناوچه‌ی " وولونگ" له شاری " تشۆنگ چینگ" له باشووری چین ڕویداوه و ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشیه به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه ئه‌م دوو ئافره‌ته گیانیان له‌ده‌ست نه‌داوه و له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه و پێده‌چێت له ئه‌نجامی بارینی بڕێكی زۆر له باران له ناوچه‌كه ئه‌م ڕووداوه ڕویدابێت و هێشتا لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت هۆكاره‌كه‌ی چییه.
PM:07:21:01/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 5972
جار خوێنراوهتهوه