نیشانه‌یه‌ك دوو ڕۆژ پێش ده‌ركه‌وتنی نیشانه سه‌ره‌كیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو ده‌مدا ده‌رده‌كه‌وێت
وێستگە ستایل-
سوور بوونه‌وه و دروست بوونی بڵق له‌سه‌ر پێست له ماوه‌ی ڕابردودا وه‌ك یه‌كێك له نیشانه‌كانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسێندرا به‌م دواییانه پزیشكانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه چه‌ندین حاڵه‌تی توشبوون به كۆرۆنا هه‌بووه پێش ده‌ركه‌وتنی نیشانه سه‌ره‌كیه‌كان بڵق له‌ناو ده‌می كه‌سی نه‌خۆش دروست بووه.
دكتۆره گرین له نه‌خۆشخانه‌ی " لینۆكس هیل" له شاری نیویۆرك ده‌ڵێت" سووربوونه‌وه و دروست بوونی په‌ڵه له‌ناو ده‌م زۆر كات له‌ناو ده‌می ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه توشی هه‌وكردنی ڤایرۆسی دڕكه‌ومێكوته و سورێژه و نه‌خۆشیه‌كانی ناو ده‌م بوون"
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری JAMA Dermatology ی ئیسپانیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه و %29 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه سووربوونه‌وه له‌ناو ده‌میاندا دروست بووه و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 40-60 ساڵدا بووه و 4 كه‌سیان له كۆی 6 توشبوو ئافره‌ت بوون.
ئه‌م نیشانه‌یه 2 ڕۆژ به‌ر له ده‌ركه‌وتنی نیشانه سه‌ره‌كیه‌كانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر كه‌سی نه‌خۆش ده‌ركه‌وتووه هه‌تا دوای 12 ڕۆژ له ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان
PM:06:13:16/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 20232
جار خوێنراوهتهوه