‌خانمان بۆ ئه‌وه‌ی‌ توشی شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك نه‌بن ئه‌م خۆراكانه‌ بخۆن

وێستگە ستایل-


بە پێی توێژینەوەیەك كە شیكردنەوەی 20  توێژینەوەی گەورەی كردووە و به‌م دواییانه‌ دا لە جۆرنالی Cancer دا بلاوكراوەتەوە، تیایدا دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی كە بە رێژەیەكی زۆر ریشال لە خواردنیاندا هەبووە %8  ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك تیایاندا كەمتر بووە بە بەراورد لەگەل ئەو كەسانەی كە ریشاڵ كەم لە خواردنی رۆژانەیاندا هەبووە، ئەمەشیان گەرانۆتەوە بۆ ئەوەی كە ریشالی ناو خواردنەكان یارمەتی دابەزاندنی رێژەی شەكر و كەمكردنەوەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین دەكەن لە خوێندا.

لە بەرئەوە بۆ هەموو ئافرەتەكان و بەتایبەتیش بۆ ئەو كەسانەی ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمك زیاترە بە هۆكاری جیناتی یاخود ئەوە بێت كە شێرپەنجەی مەمك هەبێت لە خێزانی پله‌ یەكیاندا هەبێت، پێویستە ریشاڵەكان زۆربكەن لە خواردنیاندا.

ریشالەكان بە شێوەیەكی سەرەكی لە پێكهاتەی سەوزەواتدا هەن و بە تایبەتتریش لە سەوزەواتی سەر زه‌وی وەكو (برۆكلی ، قەرنابیت، كەلەرم، كاهوو، سلق ،سپێناخ، كەرەوز، ترخون و نعناو .... هەموو سەوزەكانی تریشدا هەن. 

هەروەها ریشاڵه‌كان لە میوەو چەرەسات و پاقلەمەنی و ساوەر و نانی بۆر و شۆفان و ... هەن بە رێژەی جیاواز بەڵام سە زەواتی سەر زه‌وی زۆر دەولەمەندن بە ریشالەكان بۆیە دەبێت پشتمان بە خواردنی سەوزەواتەكان ببەستین بۆ دەست كەوتنی ریشالەكان و زۆر گرنگە هەر یەكێكمان2-3  ژەممان لە هەفتەیەكدا تەنها پێكهاتبێ لە سەوزەوات واتە بێ هیچ پێكهاتەیەكی ئاژەلی نەبێت لە ژەمەكەماندا واتە خاڵی بێت له‌ گۆشت.



ئا: د. ئیسرا كه‌مال 
‎پزیشكی گشتی- پسپۆری بواری قەڵەوی و لاوازی


PM:08:58:06/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌