‌خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو كێش داده‌به‌زێنێت؟

وێستگە ستایل-


 خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دابەزاندنی کێش لە کاتی ڕێجیم و خۆپاراستن لە قەڵەوی و زۆری کێش، له‌م بابه‌ته‌دا دکتۆر کامه‌ران پسپۆڕی زانستی خۆراک كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگ له‌باره‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنی كێش ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

1-پێویستە دوو پەرداخ ئاو بخورێتەوە 10 خولەک پێش هەموو ژەمێک : تا زووتر مرۆڤ هەست بە تێر بوون بکات کاتی نان خواردن .
2- پێویستە بەردەوام ئاو بخورێتەوە لە نێوان ژەمەکان تا ئەو کەسە کەمتر هەست بە برسیتەیی بکات ، چونکە کەم خواردنەوەی ئاو یەکێکە لە هۆکارەکانی ئەوەی کە هەتدێک کەس بەردەوام برسیانە .
3- ئاو ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پاک کردنەوەی لەش لە ماددە ژەهراویەکان و پاشماوەی زیندەچالاکی لەش و سوتانی چەوری لە پڕۆسەی دابەزاندنی کێش .
4- ڕێگەگرتن لە قەبزی : چونکە ئەو ڕیشاڵانەی ناو خواردن کە هەرس ناکرێن ئاو هەڵدەمژن و دەئاوسێن و دەبنە هۆی چالاک کردنی ڕیخۆڵەکان و خۆپاراستن لە قەبزی و ئاوسانی سک .
5- ئاو ڕۆڵێکی گرنگ دەبێنێت لە پاراستنی گەشی دەم و چاو و تازەکردنەوەی خانەکانی پێست و ڕێگەگرتن لە زەعیف بوونەوەی دەم و چاو .
6- پاراستنی تەندروستی کۆئەندامی میزو مێزەڕۆ : و ڕێگەگرتن لە هەوکردنی میزەڵدان و گورچیلە و بەردی گورچیلە.
7- ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەش : کە زۆر گرنگە بۆ باش کردنی هەموو شانەکانی جەستە .
8- پێویستە ڕۆژانە لە نێوان ( 10 --- 12 ) پەرداخ ئاو یان زیاتر بخۆرێتەوە ڕۆژانە ، بڕی پێویست بە گوێرەی کەسەکان دەگۆڕێت ، ڕەنگی مێز باشترین پێوەرە ، ئەگەر ڕەنگی میز تۆخ بوو مانای ئەوەیه پێویستە ئاو زیاتر بخورێتەوە .


PM:04:23:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌