شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌ڕێوه‌یه
وێستگە ستایل-
ئانا بۆبۆفت سه‌رۆكی سه‌ندیكای پزیشكان له ڕوسیا ئاشكرای كردوه ئه‌گه‌ر زۆره شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا له پایزی ئه‌مساڵ دوباره سه‌رهه‌ڵبداته‌وه و ئه‌مجاره ڤایرۆسه‌كه تێكه‌ڵاوه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" له ئێستادا پزیشك و پسپۆڕه‌كان له هه‌وڵی دیاریكردنی ئه‌وه‌دان بزانن ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی په‌تای وه‌رزی زستان له پایزدا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینێكی پێویست به‌گوێره‌ی جۆری ئه‌نفلۆنزاكه دروست بكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه دژی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا ڤاكسینیان به‌كارهێناوه ئه‌وه مه‌ترسی كۆڤید 19 یان له‌سه‌ر كه‌مده‌بێته‌وه.
بۆبۆڤا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كۆڤید 19 پزیشكه‌كانی ناچار كردوه پێش ئه‌وه‌ی وه‌رزی پایز بێت جۆرێك له ڤاكسینی ئه‌نفلۆنزا به بڕێكی زۆر به‌رهه‌م بهێنرێت و هاوڵاتیان به‌كاری بهێنن ئه‌گه‌ر نا هه‌ردوو ڤایرۆسی كۆڤید 19 و ئه‌نفلۆنزا به یه‌كه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كان ئازار به‌خش ده‌بن وئه‌گه‌ری زۆره به‌رگه گرتنی ئه‌م ڤایرۆسه زۆر قورس بێت و بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته پزیشكه‌كان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه چۆن هاوڵاتیان له‌م ڤایرۆسه له پایزی ئه‌مساڵدا ده‌پارێزن.
AM:11:35:02/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3616
جار خوێنراوهتهوه