نه‌خۆشی شه‌كره كار له مێشك ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی شه‌كره كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كاریگه‌ری شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م له‌سه‌ر مێشك و مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر ڕونكردۆته‌وه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م كار له كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای مێشك ده‌كات و هۆكاره بۆ زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به زه‌هایمه‌ر به‌ڵام هێشتا زاناكان بۆیان ڕون نه‌بۆته‌وه شێوازی كاریگه‌ری شه‌كره‌ی جۆری دوو له‌سه‌ر مێشك چۆنه.
بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش چه‌ندین هۆكار هه‌یه:
- به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێن كار له خانه ده‌ماریه‌كان یان خانه پاڵپشته‌كانی كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌كات.
-نه‌خۆشی شه‌كره كار له ملوله‌كانی خوێن ده‌كات و شی ده‌كاته‌وه.
- بڕی گه‌یشتنی ئۆكسجین به مێشك كه‌مده‌كاته‌وه.
- ئه‌م نه‌خۆشییه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای مێشك و هه‌ستپێكردن.
پزیشكه‌كان پێیان وایه له‌ڕێی كۆنتڕۆڵكردنی شه‌كره‌ی خوێنه‌وه ده‌كرێت ته‌ندروستی مێشكی كه‌سی توشبوو بپارێزرێت.
ئه‌نجامه‌كانی چه‌ندین توێژینه‌وه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نێوان به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و زیادبوونی كێشی جه‌سته له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌ندا به‌ستۆته‌وه به توشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن.
له‌ڕێی ئه‌نجامدانی چالاكی و ئاگاداربوون له ته‌ندروستی له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا هاوكارت ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی پیریدا ته‌ندروست بژیت.
AM:10:37:29/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 7244
جار خوێنراوه‌ته‌وه