ڤیدیۆ: ئالتون جۆن نه‌خۆشییه‌كه‌ی بێزاری كردووه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناوداری ئیتاڵی "ئاڵتون جۆن"له میانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی له نیوزله‌ندا ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستی كرد به‌گریان چونكه توانای ده‌نگی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی توشبوونی به نه‌خۆشی هه‌وكردنی توندی سیییه‌كان.
جۆن له‌به‌رده‌م هه‌واداره‌كانی داویه‌ته پڕمه‌ی گریان دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرای كرد چیتر گۆرانی وتن زیان به‌و ده‌گه‌یه‌نێت و بۆ ئه‌وه‌ش ناچار بووه ئاهه‌نگه‌كه‌ی بوه‌ستێنێت و تیمی فریاگوزاری به هانایه‌وه هاتووه و یارمه‌تیانداوه له‌سه‌ر ته‌ختی گۆانی وتن بێته خواره‌وه.
له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام ئالتون داوای لێبوردنی له هه‌واداره‌كانی كرد و نوسیویه‌تی" ویستم سوپاسی ئه‌و كه‌سانه بكه‌م كه له شه‌وه ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئۆكلاند به‌شداربوون و پێش ئاهه‌نگه‌كه به‌منیان وت كه توشی هه‌وكردنی سییه‌كان بووم به‌ڵام سوور بوم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باشترینتان پێشكه‌ش بكه‌م"
ده‌شڵێت"ژهنیاریم كرد له ناخی دڵمه‌وه و ته‌نانه‌ت نهم ده‌توانی گۆرانی بڵێم و هه‌ست به بێهیوای ده‌كه‌م و داوای لێبوردن ده‌كه‌م ته‌واوی هه‌وڵی خۆممدا"
PM:12:22:19/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3892
جار خوێنراوهتهوه