چۆن جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كرێت به په‌ینی مرۆڤی؟
وێستگە ستایل-
كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستیكردوه به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری گۆڕینی لاشه‌ی مرۆڤ بۆ په‌ینی مرۆڤی و ئه‌مه‌ش به ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ بۆ خزمه‌تكردنی ژینگه وه‌سف ده‌كرێت.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش ئه‌نجامدراوه و شانه‌كانی جه‌سته به ته‌واوه‌تی له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژدا شیبۆته‌وه.
كۆمپانیای " ڕیكۆمبۆز" ده‌ڵێت" گۆڕینی جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌م ڕێگه‌یه بۆ په‌ینی مرۆڤی واده‌كات بڕێكی كه‌متر له كاربۆن دروست ببێت به به‌راورد به سوتاندن و ناشتنی ته‌رمی مرۆڤ"
كاترینا سپید سه‌رۆكی به‌شی جێبه‌جێكاری ئه‌م كۆمپانیایه و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه تایبه‌ت به بی بی سی ده‌ڵێت" گۆڕانكاری ژینگه‌ی وایكردوه زۆر كه‌س گرنگی به‌م ڕێگه نوێیه بده‌ن و له مانگی دووی ساڵی ڕابردوه‌وه ئه‌م كۆمپانیایه خزمه‌تگوزاریه‌كانی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات.
كاترینا ده‌ڵێت" 13 ساڵ به‌ر له ئێستا من ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م هه‌بووه و ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نم بۆته 30 ساڵ و بیرم له مردن كردۆته‌وه، من بیرم لای ئه‌وه بوو ئه‌م هه‌ساره‌یه كه له ته‌واوی ماوه‌ی ژیانم ده‌مپارێزێت و پشتگیری كردوم ئه‌ی دوای مردنم پێویست نییه ئه‌وه‌ی له مندا ماوه‌ی بۆی بگه‌ڕێنمه‌وه؟
دوای ئه‌وه‌ی به ته‌كنیكێكی تایبه‌ت جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گۆڕێت بۆ په‌ین ده‌خرێته ناو قتویه‌كی داخراوه‌وه و تێكه‌ڵی ورده‌دار و به‌رسیم و كا ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش واده‌كات میكرۆبه‌كان شیبكه‌نه‌وه و دوای 30 ڕۆژ خاوه‌نی ته‌رمه‌كه ده‌توانن ئه‌م "په‌ینی مرۆڤی" یه بپرژێنن به‌سه‌ر دار و دره‌خت و ڕوه‌كه‌كان.
ئه‌گه‌رچی كاركه سادده‌یه‌به‌ڵام دامه‌زراندنی شوێنێكی له‌م جۆره بۆ گۆڕینی لاشه‌ی مرۆڤ به په‌ینی مرۆڤی چوار ساڵ توێژینه‌وه‌ی ویستووه و توێژینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌سه‌ر 6 كه‌س ئه‌نجامدراوه كه خۆیان ڕه‌زامه‌ندیانداوه بۆ ئه‌وه‌ی دوای مردنیان به‌م ڕێگه‌یه جه‌سته‌یان شی بكرێته‌وه و هه‌ركه‌س بیه‌وێت ده‌توانێت ئه‌م ڕێگه‌یه تاقی بكاته‌وه و له ئێستادا ته‌نها له ویلایه‌تی واشنتن له ئه‌مه‌ریكا ئه‌م ڕێگایه ڕێ پێدراوه.
PM:12:44:17/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4408
جار خوێنراوه‌ته‌وه