هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌جۆرێكی شێرپه‌نجه زۆره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه ئه‌و پیاوانه‌ی كه هاوڕه‌گه‌ز بازن ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی پێست زۆر زیاتره به به‌راورد به كه‌سانی ئاسایی .
به گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی Brigham and Women's Hospital له بۆستن وه‌رگیراوه پسپۆڕان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه له‌ناو پیاوانی هاوڕه‌گه‌ز باز ڕێژه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێست ده‌گاته %8.1-%8.4 وله‌ناو پیاوانی دوو ڕه‌گه‌ز باز ده‌گاته %6.7 به‌به‌راورد به پیاوانی ئاسایی.
زاناكان هۆكاری زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه له‌ناو ئه‌م كه‌سانه‌دا گه‌ڕاندویانه‌ته‌وه بۆ زۆر به‌كارهێنانی ئامێری ئه‌سمه‌ركردنی پێست له ژوره داخراوه‌كاندا و یه‌كێك له پزیشكه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات پێویسته توێژینه‌وه‌كانیان فراوانتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌م بابه‌ته به ته‌واوه‌تی بزانن چونكه هاوكاریان ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م نه‌خۆشیه نه‌ك ته‌نها له كه‌مه ڕه‌گه‌زه‌كاندا به‌ڵكو بۆ كه‌سانی ئاسایش به‌سوود ده‌بێت.
PM:01:27:15/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4448
جار خوێنراوه‌ته‌وه