تۆپەی چاو چییه؟
وێستگە ستایل-
گلێنەی چاو (تۆپەی چاو) لەناو کاسەی چاودایە و لە سێ چین و توێژاڵ پێکهاتووە، دكتۆر ماکۆک محمد پزیشکی نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو لهم بابهتهدا ڕونكردنهوهی تهواو لهسهر ئهم بهشهی چاو دهدات:
1- چینی دەرەوە، توێژاڵێکی تۆکمەیە و لە سپێنەی چاو درووست بووە.
2- چینی ناوەند، پێکهاتووە لە تۆڕێکی دەماری خوێن.
3- چینی ناوەوە، توێژاڵی تەنکە، لە تۆڕەی چاو دروست بووە.
-ناو تۆپەی چاو سێ شتی تێدایە: شلەی پەستانی چاو، عەدەسەی چاو، شلەی شوشەیی.
- قەبارەی تۆپەی چاو لە تەمەنی حەوت ساڵیدا چەند بوو ئیتر لەوە گەورەتر نابێت.
- هەریەک لە درێژی و پانی و بەرزی تۆپەی چاو نزیکەی ۲٤ ملم دەبێت.
- قەبارەی تێکڕای چاو نزیکەی ۷ ملم۲یە.
- کەلێنی نێوان تۆپەی چاو و ئێسکی چاڵی چاو پڕە لە شانەی چەوری کە وەکو کوشنێک وایە بۆ پاراستنی.
- هەردوو چاو لە ڕووی ئەندامییەوە جیاواز و دوورن لەیەکتری، بەڵام لەڕووی کردارییەوە پێکەوە ئیش دەکەن و یەک ئەندامن، دەتوانیت بەیەک چاو شت ببینیت، بەڵام ووردەکاری و دوورییەکان بەباشی نابینرێن.
PM:01:47:19/01/2020
ئهم بابهته 3684
جار خوێنراوهتهوه