پێنج هۆكار وا له پیاو ده‌كات خانمێك بۆ هاوسه‌رگیری هه‌ڵبژێرێت
وێستگە ستایل-
كاتێك پیاوان خۆیان خانمێك بۆ هاوسه‌رگیری دیاری ده‌كه‌ن ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه هۆكارێك هه‌یه كه وایان لێده‌كات له‌ناو كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت خانمێك دیاری بكه‌ن.
1-ئه‌و ئافره‌ته‌ی خۆشه‌ویستی خۆی ده‌رده‌بڕێت:
پیاوان ئه‌و ئافره‌ته بۆ هاوسه‌رگیری هه‌ڵده‌بژێرێت كه خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ده‌رببڕێت چونكه زیاتر هه‌ست به گه‌رمی خۆشه‌ویستی ده‌كات له‌گه‌ڵی.
2-ئافره‌تێك كه ڕوبه‌رێك له ئازادی بدات به هاوسه‌ره‌كه‌ی:
پیاوان له ژیانی هاوبه‌شدا ده‌یانه‌وێت ڕوبه‌ڕێك له ئازادی هه‌بێت بۆیان بۆنمونه به ته‌نها بتوانێت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كات به‌سه‌ر ببات یان به ته‌نها بچێت بۆ گه‌شت.
3-ئاره‌زووی منداڵبوون:
یه‌كێك له‌و بابه‌ته زۆر گرنگانه‌ی زۆرینه‌ی پیاوان له‌دوای هاوسه‌رگیری بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه دروستكردنی منداڵ و گه‌وركردنی خێزانه‌كه‌یانه، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی منداڵ بكات ئه‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك ده‌كات كه ده‌یه‌وێت ببێت به دایك و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
4-ئاره‌زووی په‌یوه‌ندی سێكسی:
پیاوان خانمێك ده‌كه‌نه هاوبه‌شی ژیانیان كه بۆ په‌یوه‌ندی سۆزداری و جه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان ته‌با بن.
5-ئافره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی:
ئافره‌تی دوره په‌رێز و ته‌نها زۆر به كه‌می ده‌بنه بژارده‌ی پیاوان بۆ هاوسه‌رگیری و زیاتر ئه‌و خانمانه‌ی كه كۆمه‌ڵایه‌تین پیاوان هه‌وڵیان بۆ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیانكه‌نه هاوبه‌شی ژیانیان.
AM:11:53:30/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 16840
جار خوێنراوه‌ته‌وه