تایبه‌ت به پیاوان.. ئه‌گه‌ر تۆ له‌م جۆره كه‌سانه‌یت ئه‌وه خانمان نایانه‌وێت هاوسه‌رگیریت له‌گه‌ڵ بكه‌ن
وێستگە ستایل-
هاوسه‌رگیری و دروستكردنی ژیانی هاوبه‌ش و نوێ خۆڕاگری و ئارامی و مێشك فراوانی ده‌وێت، چه‌ند جۆرێك له كه‌سایه‌تی پیاوان لای زۆرینه‌ی خانمان ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه و به جۆرێك خانمان نایانه‌وێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆرانه‌ی پیاواندا بكه‌ن.
1-ئه‌و پیاوه‌ی به‌رده‌وام یاری به هه‌ستی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بكات:
ئه‌م جۆره كه‌سانه هیچكات جێگیر نین له‌سه‌ر دیاریكردنی ئافره‌تێك بۆ ژیانی هاوبه‌ش و به‌رده‌وام به‌رامبه‌ره‌كه‌یان له دڵه ڕاوكێدا ده‌هێڵنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر كات ئه‌م جۆره یاری به هه‌ست و سۆزی ئافره‌ت ده‌كه‌ن و هاوسه‌رگیریش ناكه‌ن.
2-ئالوده‌ی كاركردن بێت:
كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویستی سه‌ره‌كی ژیانه و مرۆڤ بێ كار ناژی، به‌ڵام ئه‌و پیاوانه‌ی ئالوده‌ی كاركردنن ئه‌وه ژیانكردن له‌گه‌ڵیدا ئاسان نابێت چونكه ته‌واوی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئافره‌ت.
3-پیاوی پێ نه‌گه‌یشتوو:
ئه‌و پیاوه‌ی توانای له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركی ناوماڵ و خێزانداری نه‌بێت و وه‌ك منداڵ ڕه‌فتار بكات ئه‌وه ژیانكردن له‌گه‌ڵی ئاسان نیه و خانمان لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
PM:12:46:09/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2292
جار خوێنراوهتهوه