زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی ماڵی به‌لایانه‌وه باشتره له هاوسه‌رگیری
وێستگە ستایل-
حكومه‌تی كۆریای باشوور له ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات هانی هاوڵاتیه‌كانی بدات بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن و وه‌چه بخه‌نه‌وه به‌ڵام دانیشتوانی ئه‌م وڵاته هاوسه‌رگیری ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و زیاتر ئاره‌زووی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی ماڵی ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی" شوین ئالبۆ" له‌ڕاپۆرتێكی تایبه‌تدا ئاشكرای كردوه سێ كه‌س له كۆی 10 كه‌س له هاوڵاتیانی كۆریای باشوور ئاماده‌ن له هاوسه‌ر و ده‌زگیرانه‌كانیان جیاببنه‌وه ئه‌گه‌ر ڕازی نه‌بن ئاژه‌ڵی ماڵی به‌خێو بكه‌ن.
%60 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی كۆگان ڕه‌ێگه ناده‌ن منداڵ بچێته ناو دوكانه‌كانیان چونكه پێیان وایه سه‌رچاوه‌ی بێزاركه‌رین، له سه‌رژه‌مێریه‌كدا كه له‌و وڵاته ئه‌نجامدراوه ته‌نها %9.3 ی هاوڵاتیان پێیان وایه ڕێگری كردن له منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی بچنه زۆر شوێن خواردنی مافیانه و له به‌رامبه‌ردا %96.4 له‌وان پێیان وایه به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی ماڵی بۆیان زۆر گرنگتره له به‌خێوكردنی منداڵ.
%47.3 ی دانیشتوانی كۆریای باشور دژی هاوسه‌رگیرین و ته‌نها %18.7 ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه هاوسه‌رگیری بكه‌ن و %56.9 له‌وان دژی منداڵ خستنه‌وه‌ن.
AM:10:43:09/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4480
جار خوێنراوه‌ته‌وه