له‌نجه وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند له‌نجه عه‌لی له ستۆری هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی كورتی بڵاوكردۆته‌وه و پێده‌چێت له مانگی هه‌نگوینی بێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی.
ئه‌م خانمه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو كه به‌شێكی نازدار و تایبه‌ت له ژیانی ئه‌و ده‌ستی پێ كردووه.
له‌نجه عه‌لی، له بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی گه‌رمیانه و ئێستا دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه، پێش كاری هونه‌ری پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌كرد له‌و شاره‌ی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوسه‌رگیری كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه و ئه‌مه دووه‌مین جاره ژیانی هاوسه‌رگیری پێكبهێنێت، چه‌ند كلیپێلی تۆماركراوی هه‌یه، له‌نجه دوای كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام ئێسته سه‌رقاڵی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌تی.
AM:09:29:09/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 84420
جار خوێنراوه‌ته‌وه