ڕێژه‌ی زیادبوونی باڵای منداڵ به گوێره‌ی ته‌مه‌نی
وێستگە ستایل-
درێژی باڵای منداڵ دوای لە دایک بوون نزیکەی ٥٠ سم ه ئه‌گەر منداڵەکە مانگی خۆی تەواو کردبێت واته( ٣٧ هەفتەی تەواو کردبێت له سكی دایكی‌دا ) دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پزیشكی پسپۆڕی گه‌شه‌ی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا به گوێره‌ی ته‌مه‌نی منداڵ ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌خاته ڕوو كه ده‌بێت باڵای زیاد بكات.
1-لە ساڵی یەکەمی تەمەنی ٢٥ سم درێژی زیاد دەکات.
2- له ساڵی دووهەمی تەمەنی ١٢ سم درێژی زیاد دەکات.
3- لە ساڵی سێهەم ٩ سم درێژی زیاد دەکات.
4- لە ساڵی چوارەم ٧ سم درێژی زیاد دەکات.
5- لە ساڵی پێنجەم ٦ سم درێژی زیاد دەکات.
6-لە تەمەنی ٤ بۆ ٤.٥ ساڵی درێژی منداڵ دەبێتە دوو ئەوەندەی درێژی کاتی لەدایک بوون واتە ١ مەتر.
دووای تەمەنی ٥ ساڵی ساڵانە ٥ سم درێژی منداڵ زیاد دەکات تا تەمەنی باڵغ بوون دوواتر بە پێی رەگەزی منداڵ و باڵای دایک و باوک گۆرانکاری بەسەر دێت وە باڵای کۆتای دیاری دەکرێت .
PM:03:03:08/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4380
جار خوێنراوهتهوه