شاجوان به ڕووداوێكی هاتوچۆ كۆتای به ژیانی هات
وێستگە ستایل-
له هه‌واڵێكدا كه زۆرێك له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه جیهانیه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه تیایدا باس له‌وه كراوه كه شاجوانی پاكستان "زه‌ینه‌ب ناڤید" به ڕووداوێكی هاتوچۆ له ئه‌مه‌ریكا گیانی له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" نیویۆرك پۆست " بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه زه‌ینه‌ب خۆی شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كردوه و له‌سه‌ر هێڵی خێرا له ویلایه‌تی ماریلاند له ئه‌مه‌ریكا و توشی ئه‌م ڕووداوه بووه.
به پێی زانیاریه‌كانی پۆلیس ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 32 ساڵه له نیوه‌ی شه‌ودا و به سه‌رخۆشی توشی ئه‌م ڕوداوه بووه و دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه كۆچی دوایكردوه.
زه‌ینه‌ب ساڵی 2012 وه‌ك شاجوانی پاكستان هه‌ڵبژێردراوه و له پێشبڕكێی شاجوانی جیهان له تۆرنتۆ به‌شداری كردووه و له ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوی شاجوانی پاكستانی كردوه و زۆرینه‌ی ژیانی له ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر بردوه.
AM:11:05:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 42592
جار خوێنراوه‌ته‌وه