به‌وێنه.. به‌هۆی چینه‌وه ژماره‌ی گوێدرێژ له كه‌مبونه‌وه‌دایه
وێستگە ستایل-
له سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی ئاژه‌ڵی گوێدرێژ بۆته نیو هێنده چونكه وڵاتی چین بۆ دروستكردنی جۆرێك ده‌رمانی چینی به‌كاریده‌هێنێت.
له چین چه‌ند كۆمپانیایه‌ك ساڵانه بڕی 4.8 ملیۆن له پێستی گوێدرێژ بۆ دروستكردنی ده‌رمانی ejiao به‌كارده‌هێنن بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی سه‌رئێشه و كۆكه و خه‌مۆكی .
له‌ناو پێستی گوێدرێژدا جۆرێك مادده‌ی جه‌لاتینی هه‌یه كه بۆ دروستكردنی ئه‌م جۆره ده‌رمانه پێویسته، له به‌رامبه‌ردا ڕێكخراوه‌كانی داكۆكی كردن له مافی ئاژه‌ڵان داوای ئه‌وه ده‌كه‌ین چین جێگره‌وه‌یه‌ك له‌جیاتی ئه‌م ئاژه‌ڵه به‌كاربهێنێت.
به به‌راورد به 5 ساڵی ڕابردوو ژماره‌ی گوێدرێژ له جیهاندا بۆ نیوهێنده كه‌می كردووه‌و له چه‌ندین وڵات و ناوچه كه‌ر ده‌دزرێت و دواتر ده‌نێردرێت بۆ چین و ئه‌گه‌ر ئێستا چین له به‌كارهێنان و مرداركردنهوهی ئه‌م ئاژه‌ڵه بوه‌ستێت ئه‌وه دوای 20 ساڵی دیكه ژماره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی چونكه ئه‌م ئاژه‌ڵه زۆر خاو زیاد ده‌كات.
PM:01:47:21/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3572
جار خوێنراوهتهوه