كه‌ی گونجاوترین كاته بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ژووری نوستنی منداڵ له دایك و باوك
وێستگە ستایل-
جیاكردنه‌وه‌ی ژووری نوستنی منداڵ یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی زۆرێك له دایكان و باوكان پرسیاری له باره‌وه ده‌كه‌ن، كه‌ی باشترین كاته بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ له‌سه‌ر ئه‌وه ڕابهێنرێت له ژووری ته‌نهادا بخه‌وێنرێت؟ دكتۆر ڕه‌مه‌زان پزیشكی تایبه‌تی خێزان له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت "لە تەمەنی دووساڵی تا دوو ساڵ و شەش مانگی، وا باشە ژووری نووستنی منداڵ جیابكرێتەوه، پێویستە پڕۆسەكە بەشێوەیەكی هەنگاو بەهەنگاو بێت، دەبێت منداڵ لەسەر جێگای خۆی خەوی لێبكەوێت تا بتوانی خۆی خۆی بخەوێنێتەوە و پشت بەخۆی ببەستێت لەكاتی پچڕانی خەو."
جاری وا هەیە بە شێوەیەك دایك و منداڵه‌كە هۆگری یەكتر دەبن، دەبێتە پەیوەندیەكی نەخۆش، ئەوەش بۆ هەردووكیان كاریگەری نەرێنی دەبێت، بەتایبەت منداڵه‌كە ناتوانێت پشت بەخۆی ببەستێت، بەردەوام خووی بە دایكی گرتووە، منداڵێكی بێ خولق و زۆر بەناز دەبێت، بۆ هەموو قۆناغەكانی ژیانی كۆمەلێك كاریگەری نەرێنی لێ دەردەكەوێت.
ئەو منداڵانەی پاش دوو ساڵی لە ژووری دایك و باوك دەخەوێت ئەگەری ڕوودانی هەڵسوكهوتی سێكسی خراپ هەیە لە ژیانی داهاتوویدا، نابێت دایك و باوك هیچ هەڵسوكهوتێكی سێكسی لە پێش چاوی منداڵه‌كه‌یان بكەن.
AM:10:02:23/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4456
جار خوێنراوهتهوه