5 نیشانه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رێكی دڵسۆزت هه‌یه
وێستگە ستایل-
پسپۆڕانی بواری ده‌رونی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌بوونی متمانه له‌نێوان دوو هاوسه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌ندروست و به‌هێز و پێگه‌یشتووه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا 5 نیشانه ئاشكرای ده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ت بۆت دڵسۆزه.
1- له‌گه‌ڵت ڕاستگۆیه وهه‌رچی هه‌بێت له‌گه‌ڵ تۆ باسی ده‌كات و درۆت له‌گه‌ڵ ناكات، ئه‌م ڕه‌فتاره په‌یوه‌ندی نێوانتان پته‌و ده‌كات له‌هه‌ر كوێ بن.
2-بۆ په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان دڵسۆزه، له هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كدا كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه هه‌یه به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت"هاوسه‌ره‌كه‌ت" له ته‌واوی كاته‌كان له‌گه‌ڵته و لێت ون نابێت ئه‌وه مانای وایه دڵسۆزه بۆت و ئه‌مه باشترین كاره بیكات بۆ هێشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانتان.
3-هه‌سته‌كانتان نزیكه له یه‌كتر، ئه‌گه‌ر تۆ و هاوبه‌شی ژیانت به بێ ترس له‌وه‌ی یه‌كێكتان له‌سه‌ر بابه‌تێك توڕه ببێت یان مه‌زاجی بگۆڕێت باسی بكات ئه‌وه مانای وایه ئێوه ده‌زانن بۆ ژیانتان چی ده‌كه‌ن.
4-ته‌واوی هه‌وڵی خۆتان ده‌خه‌نه كار بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان به باشی بمێنێته‌وه، ڕه‌نگه له سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری هاوسه‌ره‌كان كێشه و گرفتیان توش ببێت به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی هه‌ردولا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانیان به پته‌وی بمێنێته‌وه ئه‌وه ده‌توانن بیر له‌وه بكه‌نه‌وه داهاتویان ڕۆشن ده‌بێت به یه‌كه‌وه.
5- هه‌ست به پارێزراوی ده‌كه‌یت، هه‌ندێكجار ڕه‌نگه له‌دوای كرانه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سێك چیتر هه‌ست به پارێزراوی نه‌كه‌یت دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی كه‌سه‌كه ده‌ناسیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ست به دڵنیایی و پارێزراوی ده‌كه‌یت ئه‌وه مانای وایه به‌خته‌وه‌ری كه هاوسه‌رێكی له‌و جۆره‌ت هه‌یه.
AM:11:50:05/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 21356
جار خوێنراوه‌ته‌وه