به‌وێنه.. له‌داخی یاساكانی شوێنی كاره‌كه‌ی كوڕێك ته‌نوره‌ی له‌پێكرد
وێستگە ستایل-
كارمه‌نده‌كانی كۆمپانیایه‌كی هۆڵه‌ندی هاوڕێكه‌یان به به پاڵه‌وان وه‌سف كرد دوای ئه‌وه‌ی به ته‌نوره‌وه چووه بۆ شوێنی كاره‌كه‌ی.
گۆڤاری AD هۆڵه‌ندی هه‌واڵێكی له‌سه‌ر "بیم ستینبر" بڵاوكرده‌وه كه له شاری هیلفیرسۆم ده‌ژی و ته‌مه‌نی 21 ساڵه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن شوێنی كاره‌كه‌یه‌وه ڕێگه‌ی پێ نه‌درا شۆرت له‌پێ بكات چونكه پێی وتراوه كه ئه‌مه ستایلێكی شیاو نییه بۆ كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌ك، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نوره‌ی له‌پێكردوه .
له سیستمی كۆمپانیاكه له‌پێكردنی ته‌نوره ڕێگه پێدراوه به‌مه‌رجێك زۆر كورت نه‌بێت و قاچی كارمه‌نده بۆ ده‌رخستن شیاو بێت بۆ ئه‌وه‌ش ته‌نوره‌یه‌كی له یه‌كێك له‌هاوڕێ كچه‌كانی وه‌رگرتوه و باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كاته‌ی چووه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی هاوڕێكانی به بینینی توشی سه‌رسوڕمان بوون كه چۆن ئه‌و كاره‌ی كردووه و هه‌موان به پاڵه‌وان وه‌سفیان كردووه.
ئه‌م كارمه‌نده هۆڵه‌ندیه پێی وایه ئه‌گه‌ر له‌پێكردنی شۆرت بۆ پیاوان بۆ شوێنی كار ڕێگه پێدراو نه‌بێت ئه‌وه له‌پێكردنی ته‌نوره ئاساییه و كه‌س ناتوانێت ڕێگری لێ بكات و بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی كاره‌كه‌ی به ئارامی كاره‌كانی بكات ئه‌م جلوبه‌رگه‌ی له‌به‌ر كردوه.
PM:12:26:02/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3600
جار خوێنراوهتهوه