ئایا ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی رۆژانە دروستە؟
وێستگە ستایل-
ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی لەنێوان هاوسەرەکان، پێویستیەکی بایەلۆجیە و تەواوکەری پەیوەندی هاوسەرگیریە.
هەروەک زانراویشە پەیوەندی سێکسی سوودیکی زۆری هەیە لەرووی تەندروستیەوە، دەبێتە هۆی چالاککردنی سوڕی خوێن و بەهێزکردنی بەرگری لەش، پاراستنی یەکسانی پەستانی خوێن، جگە لەوەی باری دەروونی ئارام دەکاتەوە و دڵەراوکێ ناهێڵێت، بەهۆی ماددەی "دۆبابینەوە" هەستێکی خۆش پێدەبەخشێت.
بەڵام پزیشکان و توێژینەوە زانستیەکان لەماڵپەری "Mawdoo3" باس لەوە دەکەن، پێویستە پەیوەندی سێکسی لە هەفتەیەکدا سێ جار ئەنجام بدرێت، چونکە ئەنجامدانی بەشێوەیەکی بەردەوام و رۆژانە زیانی دەروونی و تەندروستی هەیە.
ئەنجامدانی سێکس رۆژانە دەبێتە هۆی بێزاری و ماندووبوونی هەردوو رەگەز، کە رەنگە هەندێ کات ناکۆکی لێبکەوێتەوە بێ ئەوەی هەست بکەن هۆکاری ناکۆکی و بێزاریەکەیان ئەوەیە.
هەرچەندە سێکس سوودی تەندروستی زۆرە، بەڵام ئەنجامدانی بەشێوەیەکی بەردەوام زیانی هەیە و دەبێتە هۆی هەوکردن، بەتایبەتی بۆ خانمان.
PM:04:34:10/04/2019
ئهم بابهته 47288
جار خوێنراوهتهوه