به‌وێنه.. جۆرێك سه‌گ توانای بۆنكردنی خوێنی توشبوانی شێرپه‌نجه‌ی خوێنی هه‌یه
وێستگە ستایل-
هه‌میشه سه‌گ به یه‌كێك له وه‌فادارترین ئاژه‌ڵه‌كان دانراوه كه زوو ده‌بنه هاوڕێی مرۆڤ، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه سه‌گ به‌هۆی توانا به‌هێزه‌كه‌ی له بۆنكردن ده‌كرێت ببێته هاوڕێی نزیكی پزیشكیش.
زاناكان توانیویانه 3 سه‌گ له جۆری " بیگل" ڕابهێنن له‌سه‌ر ناسینه‌وه‌ی توشبوانی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و توانای ئه‌م ئاژه‌ڵه له دیاریكردنی نه‌خۆشیه‌كه گه‌یشتۆته %96.7.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه كه زاناكان باس له توانای سه‌گ بكه‌ن بۆ بۆنكردنی توشبوانی شێرپه‌نجه به‌ڵام ئه‌مجاره كۆمپانیای "BioScent Dx" ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامداوه و هۆكاری زیره‌كی ئه‌م جۆره سه‌گه بۆ ئه‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه سه‌گ 10 هه‌زار جار توانای بۆنكردنی له مرۆڤ زیاتره، و له‌ڕێی ئه‌م ئاژه‌ڵه‌وه ده‌كرێت هه‌زاران كه‌س له توشبوانی شێرپه‌نجه ڕزگار بكرێن.
پسپۆڕان توانیویانه 4 سه‌گی "بیگل" به جۆرێك ڕابهێنن كه توانای جیاكردنه‌وه‌ی بۆنی خوێنی توشبوانی شێرپه‌نجه و كه‌سانی ساغ به ئاسانی بكات و ووردیان له پشكنینه‌كه گه‌یشتۆته ڕادده‌ی %97.5.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ كیمیای زینده‌وه‌رزانی له ئۆرلاندۆ كراوه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر كاری له‌سه‌ر بكرێت.
AM:10:02:10/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2052
جار خوێنراوه‌ته‌وه