بەڤیدیۆ...یەكەم دەركەوتنی كوڕە گۆرانیبێژی كۆچكردوە جێگر عەزیز
وێستگە ستایل-
ڤیدیۆیەكی كوڕە گۆرانیبێژی كۆچكردوو جێگر عەزیز لەناو بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەیتیەكان جارێكی دیكە دوای كۆچی دوایەكەی بڵاوكرایەوە و دەوترێت ئەمە یەكەم دەركەوتنی ئەم كوڕە گۆرانیبێژە بووە.
جێگر هونەرمەندێكی گۆرانیبێژ و خوێندكاری ئەكادیمیای هونەرە جوانەكانی هەولێر بووەو چەند ساڵێك وەك كوڕێكی دەنگ خۆش و میوزیسیان دەركەوت و بە گۆرانی گوڵە باخ ناوبانگێكی زۆری پەیدا كرد ، لە ڕوداوێكی تەمومژاویدا بەرەبەیانی 19 -1 - 2017 لە لایەن هاوڕێیەكیەوە بە چەقۆ كوژرا
و دوای لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەو كاتەدا ئەوەی ئاشكرا كرد "جێگر و بكوژەكەی لەماڵی برادەرێکیان دانیشتوون و مەشروبیان خواردووەتەوە و گۆرانیان گوتووە، دواتر بووەتە شەڕ و دەمەقاڵێ. یەکێکیان سێ چەقۆی لێدواوە و کوشتوویەتی".
ئەم ڤیدیۆیەی جێگر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوكاتەی پرۆگرامی دەنگی شارەكەم لە كەناڵی زاگرۆزەوە پێشكەش دەكرا و جێگر وەك یەكێك لە دەنگ خۆشەكان بەشداری ئەم پرۆگرامەی كردوە.
AM:10:51:20/11/2017
ئهم بابهته 16683
جار خوێنراوهتهوه