"ژنە کوردێکی خهڵكی بانه تووشی بووه"
وێستگه نیوز ـ
ماڵپەڕی کوردپای ئۆپۆزسیۆنی ئێران بڵاویکردووەتەوە کە ژنێکی کوردی شاری بانە کە بەم دواییانە لە ئەوروپا گەڕاوەتەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانەیەکی بانە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە.
ماڵپەڕەكه ئاماژەی بەوە کردووە، کە رۆژی پێنجشەممە 20ی شوباتی 2020، بەرپرسانی تۆڕی تەندرووستیی شاری بانە، ژنە هاوڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی "ڕازی"ـی ئەو شارە خستووەتە ژێر چاودێرییەوە.
کوردپا له زاری سهرچاوهیهكهوه رایگەیاندووە، "ئەو ژنە لە یەکێک لە وڵاتانی ئهورووپا گەڕاوەتەوە، پاش پشکنینی سەرەتایی دەرکەوتووە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه، لە نهۆمی دووەمی نەخۆشخانەی ڕازی ـی شاری بانە خراوەتە ژێر چاودێڕییەوە".
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، هاتووچۆی کرێکارانی چینی بوونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، 19 حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیش چواریان گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، هەرێمی کوردستان، عیراق و کوەیت کەوتونەتە ئامادەکاریی بۆ رێگریکردن لە هاتنی ئەو ڤایرۆسە و هەرێمی کوردستان هاتن و چوونی هاوڵاتیانی بۆ ئێران راگرت.
هــ. ر
PM:06:04:21/02/2020
ئهم بابهته 17876
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت