نێچیرڤان بارزانی: هێرشه‌كه‌ی كۆرومۆر ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی درۆنیی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرومۆر له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات، ده‌شڵێت: "ئه‌م هێرشانه ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
نێَچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "زۆر به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی درۆنیی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌م كه به‌داخه‌وه شه‌هید و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هێرشه‌كه بووه‌ته‌هۆی پچڕان و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و له‌كاروه‌ستانی وێستگه‌كه".
ده‌شڵێت: "له كاتێكدا سه‌ره‌خۆشی له خێزان و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌م و هاوخه‌میانم و هیوای زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم، دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م هێرشانه ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
سه‌رۆكی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ پێویسته ئه‌ركی خۆیان بۆ ڕێگری له‌و هێرش و په‌لامارانه و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی له هه‌ر لایه‌نێك بن بگێڕن و به سزای یاسایی بگه‌یه‌نرێن".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به درۆن هێرش كرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرومۆر له سنووری قادر كه‌ره‌م و ئاگر له كێڵگه‌كه به‌رزبووه‌وه.
به‌وته‌ی پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هێرشه‌كه‌دا "چوار كارمه‌ندی یه‌مه‌نی شه‌هیدبوون"، "جگه له‌وه‌ش زیانێكی زۆر به‌ر كێڵگه‌كه كه‌وتووه و ئه‌م زیانه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو".
هاوكات هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌با و سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رایانگه‌یاند كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ناردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با راگیرا و بووه‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نزیكه‌ی 2500 مێگاوات كاره‌با.
PM:11:01:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت