بافڵ تاڵه‌بانی له ئه‌مریكا: به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وزه ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌رچاوه‌كانی وزه، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وزه ده‌كه‌ن و ئامانجیانه ئه‌و سه‌روه‌ته نیشتمانییه له‌خزمه‌ت خه‌ڵك و پێشخستنی وڵات‌دا بێت.
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌درێژه‌ی دیداره‌كانیدا له واشنتۆن، له‌گه‌ڵ كیمبهرلی هارینگتۆن، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌رچاوه‌كانی وزه كۆبووه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌یبوو، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان و گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابووری و وزه جهختیلێكرایهوه".
له دیداره‌كه بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی كرد بۆ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی نیشتمانیی پێشكه‌وتوو بۆ كه‌رتی وزه تاوه‌كو ببێته مایه‌ی گه‌شه‌كردن و ئاوه‌دانی نه‌ك هۆكارێك بێت بۆ دروستكردنی ناكۆكی.
وتیشی: "به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه ده‌كه‌ین و ئامانجمانه ئه‌و سه‌روه‌ته نیشتمانییه له‌خزمه‌ت خه‌ڵك و پێشخستنی وڵات‌دا بێت".
سه‌رۆكی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكردووه كه "بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ دۆستانمان له به‌غدا گفتوگۆ ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین پێكه‌وه به تێڕوانینێكی نوێوه كاربكه‌ین و وڵات به‌ره‌و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی ئاڕاسته بكه‌ین".
PM:11:44:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت