سەعدی پیرە: ئەگەر هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا نەکرێت کۆتایی دونیا نیە
وێستگهنیوزـ
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان رایگەیاند، وا چاکترە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، بەڵام ئەگەر نەشکرا کۆتایی دنیا نییە.
لە كۆنگرهیهكی رۆژنامەوانیدا كه ئهمرۆ یهكشهممه سازیكرد، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگیهاند، پێمانباشە ئەمڕۆژە بەبۆنەی یادی هەڵبژاردنەوە بکرێت بەپشووی فەرمی و پێویستە زۆر بەشکۆوە یادی دامەزراندنی پەرلەمانی کوردستان بکەینەوە.
لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیشهوه وتی، "هەر دەبێت هەڵبژاردن بكەین و چەند زووتربێت بۆ خۆمان باشترە، هەروەها باشترە بۆ بەهێزكردنەوەی متمانە بە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردن بكرێت، ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن كۆتایی دنیا نییە، تاوەكو ئێستا رێگریی بەردەم هەڵبژاردن پارتی دیموكراتی كوردستانە و ئەو پارتە لە دواخستنی هیچی دەستناكەوێت.
سهعدی پیره سهرنجی بۆ ئهوهش راكێشا كه "ئیدارەی هەرێمی كوردستان 32 ساڵە هەیە و ئەوەش زۆرە، لەوە دەرچووە بڵێین تازەیە و هێشتا رەگ و ریشەی بەهێز نەبووە، بەڵكو بەهێز بووە بەڵام پێموایە مامەڵەمان لەگەڵ گڵاسێكی ناسك و هەستیارە و جار هەیە لەدەستمان دەكەوێت و بەشێكی دەشكێت، ئەوەش خراپە و پێویستە رێزی بگرین، هەرێمی کوردستان پێگەیەکی سەنگی هەیە، دەوڵەت نییە دەڵەمەیە، پێویستە دامەزراوەکان وەکو بیلبیلەی چاومان بپارێزین".
وتهبێژی یهكێتی نیشتمانی كوردستان باسی له بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كرد و وتی، "دادگاكە هی خۆمانە و رێزی دەگرین و خۆمان دروستمانكردووە و نوێنەری خۆشمانی تێدایە، جار هەیە بڕیارەكانیمان بەدڵ نییە و جاریش هەیە بەدڵمانە، بەڵام لە هەردوو بارودۆخەكەدا رێزلێگیراوە".
PM:03:00:19/05/2024
ئهم بابهته 2104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت