ئاگر لە قەیسەری کۆنی کەرکوک کەوتەوە و زۆربەی دوکانەکانی سوتان

‌دیمەنی کەوتنەوەی ئاگرەکەی قەیسەری کۆنی کەرکوک

وێستگه‌نیوزـ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی ئایاری 2024، ئاگر لە قەیسەری کۆنی کەرکوک کەوتەوە و زۆربەی دوکان و کۆگاکانی سووتان.


دوکاندارانیش باسیان له‌وه‌كرد، كه‌ قەیسەرییەکە نزیکەی 150 دوکانى تێدایە و زیاتر لە 100 دوکان سووتاون، ئەمەش زیانێکی ماددی گەورەیان بەرکەوتووە.

ئه‌وه‌شیان باسكرد، بەرگری شارستانی پێی راگەیاندوون، کە ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی، کە چەند دوکانێک لەوبەری بازاڕەکەیانەوە سووتاوە ئەوان گومانیان لەو قسەیە هەیە.


AM:09:34:19/05/2024


















ئه‌م بابه‌ته 29972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت