به‌ره‌ی گه‌ل: پارتی و یه‌كێتی به به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌م بۆشاییه ته‌شریعیه‌ی كوردستان ده‌زانین
وێستگه‌نیوز-
لیستی به‌ره‌ی گه‌ل كه له‌لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، رایگه‌یاند كه ئه‌مجاره‌ش دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بوون به رێگر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌شڵێت: "پارتی و یه‌كێتی به به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌م دواخستن و ئه‌م بۆشاییه ته‌شریعیه‌ی كوردستان ده‌زانین".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیستی به‌ره‌ی گه‌ل له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دیسانه‌وه‌و به‌بیانوی داتاشراو و ئاماده‌كراوه‌وه، دوای چه‌ند جارێك له دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن و خۆدزینه‌وه له ئه‌نجامدانی، دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان ئه‌مجاره‌ش به شێوازێكی تر و له‌رێگه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه، بون به رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا".
به‌ره‌ی گه‌ل ده‌ڵێت: "ئه‌م دوو حزبه چه‌ند ساڵێكه به‌بێ هیچ هۆكارێكی قانونی، چه‌ندین كۆسپیی نا قانونیان له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دروست كردوه. ئه‌وان به‌بێ بوونی هیچ كێشه‌و بیانویه‌ك، به ده‌نگی هه‌شتاو پێنج په‌رله‌مانتاری دوو حزب و هاوپه‌یمانه‌كانیان ، ته‌مه‌نی په‌رله‌مانیان درێژ كرده‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ته‌نانه‌ت له‌و ماوه ناقانونیهشدا، ده‌ستیان بۆ هیچ یه‌كێك له مه‌له‌فه گرنگه‌كانی رێخۆشكه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن وه‌ك یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن نه‌برد".
باسی له‌وه‌شكردووه كه "دواتر كه دادگای فیدراڵی ئه‌م هه‌نگاوه ناقانونیهی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه‌وتنه داڕشتنی سیناریۆی تر بۆ خۆڵكردنه چاوی جه‌ماوه‌ر و په‌كخستنی ئه‌م ده‌زگا گرنگه، به‌تایبه‌ت له دوای هه‌ڵكشانی ناڕه‌زایه‌تی و ره‌خنه‌و له روو وه‌ستانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ سیاسه‌ته شكستخواردوه‌كانی دوو حزب و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان".
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "نه ئه‌وكات و نه‌ئێستاش هیچ بیانویه‌كی ئسوڵی و هۆكارێكی قانونی بۆ ئه‌و په‌كخستنه‌ی په‌رله‌مان و دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌بوه‌و نییه، جگه له هۆكارێكی سه‌ره‌كی كه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌م دوو حزبه جارێكی تر ئه‌و راستیه‌یان بۆ دووپاتكردینه‌وه كه نه‌بڕوایان به ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات هه‌یه، نه هێزی دیموكرات و مه‌ده‌نین، نه رێزیش له ویست و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌گرن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ده‌قی سکاڵاکەی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانی
بڵاوکردوە کە دوێنێ دووشەممە لە دژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماری
کرد‌و لە وەڵامی داواکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دادگای فیدراڵی کارەکانی
کۆمسیۆنی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی، تا یەکلاییکردەوەی
سکاڵاکە راگرت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
بەناوی پەروەردگاری گەورە و میهرەبان
هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان
دیسانەوەو بەبیانوی داتاشراو و ئامادەکراوەوە، دوای چەند جارێک لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن و خۆدزینەوە لە ئەنجامدانی، دوو حزبی دەسەڵاتداری کوردستان ئەمجارەش بە شێوازێکی تر و لەرێگەی دادگای فیدراڵییەوە، بون بە رێگر لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا. ئەم دوو حزبە چەند ساڵێکە بەبێ هیچ هۆکارێکی قانونی، چەندین کۆسپیی نا قانونیان لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروست کردوە. ئەوان بەبێ بوونی هیچ کێشەو بیانویەک، بە دەنگی هەشتاو پێنج پەرلەمانتاری دوو حزب و هاوپەیمانەکانیان ، تەمەنی پەرلەمانیان درێژ کردەوە، تەنانەت لەو ماوە ناقانونیەشدا، دەستیان بۆ هیچ یەکێک لە مەلەفە گرنگەکانی رێخۆشکەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن وەک یاسای هەلبژاردن و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن نەبرد. دواتر کە دادگای فیدراڵی ئەم هەنگاوە ناقانونیەی هەڵوەشاندەوە، کەوتنە داڕشتنی سیناریۆی تر بۆ خۆڵکردنە چاوی جەماوەر و پەکخستنی ئەم دەزگا گرنگە، بەتایبەت لە دوای هەڵکشانی ناڕەزایەتی و رەخنەو لە روو وەستانەوەی جەماوەر بۆ سیاسەتە شکستخواردوەکانی دوو حزب و دەسەڵاتەکەیان.
لێرەدا دەبێ بپرسین لەماوەی شەرعی پەرلەماندا، واتە لەو چوار ساڵەدا، چ رێگریەک لەبەردەم پەرلەمان و دوو حزبدا هەبوو کە نەتوانن پیاچونەوە بە یاسای هەڵبژاردن بکەن، ئامادەسازی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکەن، کۆمسیۆن نوێ بکەنەوە؟
بەڵام لەراستیدا نە ئەوکات و نەئێستاش هیچ بیانویەکی ئسوڵی و هۆکارێکی قانونی بۆ ئەو پەکخستنەی پەرلەمان و دواخستنی هەڵبژاردن نەبوەو نیە، جگە لە هۆکارێکی سەرەکی کەئەویش ئەوەیە ئەم دوو حزبە جارێکی تر ئەو راستیەیان بۆ دووپاتکردینەوە کە نەبڕوایان بە دەستاودەستی دەسەڵات هەیە، نە هێزی دیموکرات و مەدەنین، نە رێزیش لە ویست و ئیرادەی جەماوەر ئەگرن.
هاولاتیانی خۆڕاگری کوردستان
ئێمە وەک (بەرەی گەل)، پارتی و یەکێتی بە بەرپرسیاری یەکەمی ئەم دواخستن و ئەم بۆشاییە تەشریعیەی کوردستان دەزانین، جەماوەریش لەوە دڵنیا ئەکەینەوە کە ئەم هەنگاوانە بە هەماهەنگی و راوێژ و رێکەوتنی هەردوولا کراوەو دەکرێت. ئەم دەسەڵاتە تەنها کاتێک هەڵبژاردنی ئەوێت کە پێگەی خۆی بە ناقانونی و بەدەر لە ئیرادەو دەنگی خەڵک بسەپێنێت و جۆرێک لە دیزاینی پێشەوختەی بکات بەو جۆرەی هەژمونی پڕ لە پاوانخوازی خۆی بەسەر کۆمەڵگاوە بهێڵێتەوە.
ئەم دوو حزبە کە ساڵانێکە لەئاست داخوازیەکانی میللەت و بەتایبەت موچەخۆران دەست لەسەر ئەژنۆ داماون و رۆژانە بە چەندین لێدوانی توندەوە خەڵکی سەرقاڵی یارییەکان و پەردەپۆش کردنی کێشەکان ئەکەن، کەچی لەپرسی دواخستنی هەڵبژاردندا هەمیشە هەمئاهەنگ و هاوئاواز و تەواوکەری ویستی یەکتری بوون.
ئێمە پێمان وایە ئەم هەنگاوانە کە هەموی هۆکارن بۆ پەخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، جگە لە راکردن لە ئیرادەو ویست و داوای خەڵکی، هیچی تر نیەو ئاماژەیەکی ترە بۆ لاوازی و بێتوانایی ئەم دەسەڵاتە لە ئیدارەدانی کۆمەڵگاو بەدیهێنانی ئیستحقاقە قانونیەکان. ئەم دواخستنەی ئەمجارەش گورزێکی کوشندەیە لە دیموکراسی و مافی نوێنەرایەتی کردن و، کۆتایی بە هەموو جۆرە شەرعییەتی حکومەتەکەیان دەهێنێت و هۆکارێکی تر ئەبێت بۆ لاوازکردنی هەرێم و دامودەزگاکانی.
دواجاریش لەم دۆخە خراپ و ناهەموارەی کە دوو حزب بە رێکەوتنی پێشوەختە ماوەیەکە سەرقاڵی دیزاین کردنین، دڵنیاین روناکی راستیەکی حاشاهەڵنەگر ئەدرەوشێتەوە، کە ئەویش ئەوەیە دەسەڵات و هەژمونی دوو حزب بەرەو لاوازی و نابوتی ئەڕوات. ئەوان چیتر ناتوانن بە غرور و لوتبەرزی جارانەوە مامەڵە بکەن، بەڵکو بێ سڵەمینەوەو شەرمکردن پەنا بۆ هەموو شێوازێک ئەبەن بۆ راکردن لە روبەڕوبونەوەی میللەت و ئیرادەی کۆمەڵگا بۆ ژیانێکی جیاوازتر و باشتر و کۆتایی هێنان بە قەیرانە یەک لەدوای یەکەکانی ئەم دەسەڵاتە.
ئێمە لە (بەرەی گەل)، سەرباری ئەوەی سەرجەم هەنگاوەکانی پەکخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە سیناریۆ و دەستێکەڵی هەردوو لایەنی یەکێتی و پارتی بەهەنگاوێکی ناقانونی و کارێکی دزێوی ئەزانین، لەهەمان کاتدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە ئەمان چیتر ناتوانن تاسەر رێگری بکەن، بەدڵنیاییەوە لە ژێر فشاری هێزە سیاسیەکانی کوردستان و کۆمەڵگای مەدەنی و ئازادیخوازان و رێکخراوەکان ناچار بە خواردنی ئەو ژەهرە دەکرێن. ئایندەش هەر بۆ نیشتمان و گەلە ئازیزە سەربەرزەکەمانە.
وتەبێژێک لە بەرەی گەلەوە
PM:08:27:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت