نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌مییه‌كان


وێستگه‌نیوزـ

تا ئێستا واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی یه‌كه‌ی 70 و 80ی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دیاری نه‌كراوه‌ و به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش، هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ لیسته‌كان و ناردنی پاره‌ی ئه‌و هێزانه‌دا نییه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم به‌ وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی داوە لەسەر ناردنی مووچەی سەرجەم مووچه‌خۆرانی هەرێم بە شارستانی و سەربازییەوە، بەڵام گرفتەكە لەوەدا دروستبوو كە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان درەنگتر رەوانەی بەغدا كرا بەراورد بە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، لەهەفتەی رابردوەوە وردبینیكردنی ئەو لیستانەش دەستیپیكردووە و تەنها لیستی مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە ماوە وردبینیان تەواو بكرێت، ئه‌ویش ئه‌مڕۆ ته‌واو نه‌كرێت سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ وردبینیان كۆتایی پێدێت.

به‌ وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی دارایی هه‌رێم، لەم هەفتەیەدا مووچەی ئەو شوێنانەش دابه‌ش ده‌كرێت، كه‌ ناویان له‌ لیستی مووچەدا نەبوو.

ئه‌و شوێنانه‌ی تا ئێستا مووچه‌ی مانگی نیسانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ هێزەكانی یەكەی 70 و 80، بەرگری و فریاكەوتن، هێزەكانی زێرەڤانی، دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان.


PM:12:30:19/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 6584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو