هه‌شت هه‌زار و 283 كه‌س له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگە نیوز ـ
لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە، ژمارەی ئەو کەسانەش زیاد دەبن کە چاکدەبنەوە، نوێترین ئاماریش دەری دەخات هەشت هەزار و 283 کەس کە تووشبووی ڤایرۆسەکە بوون چاکبوونەتەوە.

 
کۆرۆنا نەوەستاوە لە بڵاوبوونەوە و شەوی رابردوو یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە میسر تۆمارکرا. رێکخراوی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژە بەوە دەکات، پێکوتە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 18 مانگی داهاتوودا ئامادەدەبێت.
 
ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا 67 هەزار و 088 کەس تووشبوون کە زۆربەیان لە چینن، هەزار و 526 تووشبوویشیان گیانیان لەدەستداوە.
 
لەو هەزار و 526 کەسە هەزار و 457 کەسیان لە پارێزگای هوبێن لە چین کە شاری ووهانیش دەکەوێتە ئەو پارێزگایە و بە چەقی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دادەنرێت.
 
نەبوونی پێکوتە بۆ ڤایرۆسەکە بڵاوبوونەوەی زیاترکردووە، زانایانی نەخۆشییە درمەکان هۆشداری لەوە دەدەن کە دەکرێت رەوشەکە لەوە زیاتر خراپببێت و دوو لەسەر سێی دانیشتووانی جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن.
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی ئیرا لۆنگینی، راوێژکار لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، دەکرێت لە ئەنجامدا ملیاران کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە ببن. ئەگەر ڤایرۆسەکە لە دەرەوەی ئەو ناوچەیە بڵاوببێتەوە کە تێیدایە، ئەوا ناوچەی قەرەنتینەی وا دەبینرێت کە دەیان ملیۆن کەسی تێدایە.
 
ئیرا لۆنگینی ئاماژە بەوە دەکات، دەکرێت قەرەنتینە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە خاوبکاتەوە، بەڵام ڤایرۆسەکە هەلی ئەوەی هەیە کە چین و دەوروبەری تێپەڕێنێت.

هــ. ر


AM:09:46:15/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 3144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو