پینگ بۆ بلینكن: له‌بری ركابه‌ری با هاوكاری یه‌كتر بین
وێستگه نیوزـAFP
له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ چین، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی نیسانی 2024، له پهكیینی پایته‌ختی چین، ئه‌نتۆنی بلینكن له‌گه‌ڵ شی جین پینگ، سه‌رۆكی چین كۆبوه‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی چین تاوتوێێ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكیی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان په‌كین و واشنتن-یان وه‌ك دوو هێزی گه‌وره‌ی ئابوریی جیهان كردوه.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، سه‌رۆكی چین به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای وتوه: پێوسته چین و ئه‌مریكا شه‌ریك و هاوكاریی یه‌كتر بن نه‌ك ركابه‌ری یه‌كتر.
رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته چین و پێش دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین له‌گه‌ڵ وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و به‌رپرسانی دیكه كۆبوه‌وه‌و میدیاكان ده‌ڵێن كه هه‌ردوولا گفتوگۆیه‌كی 5 كاتژمێرییان كردوه كه هه‌م بنیادنه‌ر و هه‌م ئاڵۆز و قووڵ بووه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن: وانگ یی به ئارامی و له‌سه‌رخۆ هۆشداریی توندی به بلینكن داوه و به گشتی پێی وتوه كه ئه‌مریكا پێشكه‌وتنی چین سه‌ركوت ده‌كات، باسی له‌وه‌شكردوه كه هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندیی په‌ككین و واشنتن سه‌قامگیر بووه، به‌ڵام لایه‌نه نه‌رێنییه‌كان هێشتا زۆرتر و كه‌ڵه‌كه ده‌بن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌نتۆنی بیلینكن، كه به هێمنییه‌كه‌ی ناسراوه، داوایكردوه به دیپلۆماسیه‌تی هاوبه‌ش كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و سه‌ركرده‌كان روبه‌روو یه‌كتر ببینن.
له چه‌ند مانگی رابردوودا‌و له‌گه‌ڵ زیادبونی ناكۆكییه‌كانی نێوان چین و ئه‌مریكا كه گه‌یشتبوه ئاستێكی مه‌ترسیدار و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌نێوان دوو گه‌وره‌ترین هێزی ئابوریی جیهان، گفتوگۆی نێوانیشیان زیادی كردوه، سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش بۆ چین، له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌و په‌نابردنه بۆ گفتوگۆ.
چه‌ندین دۆسیه په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌م دوو زلهێزه ئابورییه‌ی جیهانی ئاڵۆز كردوه، له‌وانه پرسی تایوان و په‌یوه‌ندییه‌كانی چین به ئێران و روسیا و تۆمه‌تی سیخوریكردن و كێبڕكێی ئابوری و پرسی مافه‌كانی مرۆڤ تا ده‌گاته تیكتۆك و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته.
PM:02:06:26/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت