ده‌ستگیركردنی حه‌وت چه‌كداری داعـ.ـش له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئاسایش رایگه‌یاند كه له دوو چالاكیدا ( ٧ ) تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر كران كه دووان لهدهستگیركراوان پله‌ی ئه‌میریان هه‌بووه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری وورد و چاودێری به‌رده‌وامی هێزه‌كانمان، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، توانرا له دوو ئۆپراسیۆنی سه‌ركه‌وتوودا له ٤/٢٠ و ٥/٣ ی ٢٠٢٤ (٧)تیرۆریستی(داعش)له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌به‌شێوه‌ی نایاسایی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاندبوو به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق".
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: "دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش و به‌ده‌ستگه‌یشتنی زانیاری پشتڕاستكراوی هاوپه‌یمانان و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی په‌نچه‌مۆری ده‌ستگیركراوان، ده‌ركه‌وت سه‌رجه‌میان له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به‌شداربوون و دووان له ده‌ستگیركراوان پله‌ی ئه‌میریان هه‌بووه و یه‌كێك له تیرۆریستان شاره‌زای بواری بۆمب (عبوات) بووه".
راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا سه‌رجه‌م داواكراوان به مادده‌ی (٢)ی تیرۆر ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه لهدۆسیهكانیان به‌رده‌وامه".
PM:09:40:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت