نێچیرڤان بارزانی له ئێران: هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه فاكته‌ری سه‌قامگیری ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی دایه به‌رپرسانی ئێران كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه فاكته‌ری سه‌قامگیری ده‌بێت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه له درێژه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/5/6 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له تاران له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌دیان، ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، كۆبوونه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی دۆخی ئه‌منی و هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی كۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری، مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه و كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانیان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "هه‌ردوولا جه‌ختیان له هاریكاریی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌پێناو ئارامی و ئاسایش‌دا كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی ڕێگرتن له په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان و به‌دوورگرتنی ناوچه‌كه له پشێویی زیاتر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌حمه‌دیان به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق به هه‌رێمی كورستانه‌وه ده‌ربڕی، نێچیرڤان بارزانیش دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه فاكته‌ری ئارامی و سه‌قامگیری ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا و بۆ هیچ لایه‌نێك نابێته هه‌ڕه‌شه".
PM:09:00:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت