بە ڤیدیۆ.. فڕۆكهیهك له ئهستهنبوڵ له رێڕهوی خۆی دهرچوو
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی سابیحە گۆکچەنی شاری ئیستانبوڵی تورکیا، بە 177 سەرنشینەوە لە کاتی نیشتنەوەدا لە رێڕەوی خۆی لایدا و پاشان بوو بە سێ پارچەوە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 52 سەرنشین بریندارن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن تورک، فڕۆکەکە سەر بە کۆمپانیای پێگاسوسی تورکییە و لە ئیزمیرەوە بەرەو ئیستانبوڵ گەشتی کردووە، لە کاتی نیشتنەوەیدا نەیتوانیووە خۆی لەسەر رێڕەوەکە بگرێت و خلیسکاوە، لە ئەنجامدا بووە بە سێ پارچەوە.
هاوکات عهلی یهرلیكایا، پارێزگاری ئیستانبوڵ رایگەیاند، "تا كاتژمێر 7:40 خولەک، له فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی سهبیحه گۆكچهنهوه 52 بریندارمان به ئامبوڵانس رهوانهی نهخۆشخانهكانی دهورووبهر كردووه".
لەلایەکی دیکەوە، جاهید بورهان، وەزیری گواستنەوەی تورکیا دەڵێت، "177 سەرنشین لە فڕۆکەکەدا هەبوون، کەس گیانی لەدەستنەداوە، لە ئێستادا تیمەکانمان سەرقاڵی بەڕێکردنی سەرنشینەکانن، تا ئێستا هیچ کەس گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام بریندار هەیە."
هــ. ر
PM:09:53:05/02/2020
ئهم بابهته 3964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت