بۆچی دوو فڕۆكە ئیسرائیلەیەكە خرایە خوارەوە؟

‌فڕۆکەی ئێف-35 ی ئیسرائیلی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
حزبوڵای لوبنانی رایگەیاند كە هیچ كام لە دوو فڕۆكە ئیسرائیلیەكەی نەخستوەتە خوارەوە، بەڵكو فڕۆكەی یەكەمیان خۆی كەوتوەتە خوارەوە، فڕۆكەی دووەمیش بۆمب رێژكراو بووە و ناوەندی راگەیاندنی حزبوڵای لەباشوری بەیروت كردوەتە ئامانج.


-بۆچی حزبوڵا بەرپرسیارێتێ خستنە خوارەوەی فڕۆكەكان ناگرێتە ئەستۆ؟

بەپێی بڕیاری 1701 ئەنجومەنی یاسایشی نێودەوڵەتی لەساڵی 2006 شەڕی ئیسرائیل و لوبنان ڕاگیراو ئاگربەست ڕاگەیەنرا، كە بەپێی ئەو بڕیارە نابێت هیچ لایەنێكیان هێرش بكەن ئەگەرنا رووبەڕووی سزای نێودەوڵەتی دەبنەوە

- بۆچی ئیسرائیل فڕۆكەكانی خستە بەردەم حزبوڵا؟

ئیسرائیل بە پیلان هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی سەر سوپای پاسداراندا لەسوریا فرۆكەكانی بەبەرزیەكی كەم بە سەر گەڕەكی باشووری بەیروتدا فڕاندووە كە پێگەی سەرەكی حزبوڵایە بۆ ئەوەی ترس لای حزبوڵا دروست بكات فڕۆكەكان بخاتە خوارەوە.

ئەمەش لە لایەك ئیسرائیل وەك زیان لێكەوتوو نیشان دەدات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەروەها ڕێگربوو لە كاردانەووە و هێرشی راستەخۆی حزبوڵا و ئێران بۆسەر ناوخۆی ئیسرائیل، لەلایەكی تریشەوە ئیسرائیل دەستكراوە دەكات لە هێرشكردنە سەر كۆگاكانی موشەكی حزبوڵا و ئێران لە لوبنان.

ئیسرائیل بەم پیلانە وانیشانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دا ئەوەی بڕیاری 1701 ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێلكردوە حزبوڵایە و فڕۆكەكانی ئیسرائیلی خستوەتە خوارووە، بۆیە ئیسرائیلیش ئازادە لە هێرش كردنە سەر حزبوڵا لە لوبنان كە 13 ساڵە بڕیاری 1701 دەستی ئیسرائیلی بەستوە لەهێرشكردنە سەر حزبوڵا لە لوبنان.

هەربۆیە خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئیسرائیلیەكان داوێك بوو بۆ حزبوڵا كە بەهۆی شڵەژاوییەوە  كەوتە ناو داوەكەوە، بەڵام بۆ خۆ دەربازكردن رایگەیاند كە فڕۆكە ئیسرائیلیەكانی نەخستوەتە خوارە و خۆیان تێكشكاون و كەوتونەتە خوارەوە.

- پێگەی سەرەكی حزبوڵا لەكوێیە؟

گەڕەكی باشوری بەیروت كە بە (چاحیه‌ الجنوبیه‌ )  ناسراوە  كە تەواوی دانیشتوانەكەی شیعە و لایەنگر و ئەندامانی حزبوڵان، لەساڵی 2006 لە دوای شەڕی حزبوڵا و ئیسرئیرائیل لەلایەن حزبوڵاوە دەستی بەسەردا گیراو بووە بەپێگەی سەرەكی حزبوڵا.

ئەم ناوچەیە بەتەواوی لەلایەن حزبوڵاوە كۆنترۆڵكراوە كراوە و حكومەتی لوبنان و دەزگا ئەمنیەكان هیچ كۆنترۆڵێكیان بەسەریدا نیە  و بۆ چونە ناو ئەو ناوچەیە حكومەت و دەزگا ئەمنیەكانی لوبنان پێویستیان بە ڕەزامەندی حزبوڵایە، چونكە تەواوی ناوچەكە بەخاڵی پشكنین و چەكدارانی حزبوڵا گەمارۆ دراوە، بەكورتی دەوڵەتێكە لەناو دەوڵەتی لوبناندا.

ئامادەکردنی:  د. سەنگەر سەیدقادر


PM:02:11:25/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 20488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت