ئه‌ردۆغان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له عێراق: كۆتایی به بوونی په‌كه‌كه له سه‌ر سنووره‌كان ده‌هێنین
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری توركیا له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند كه كۆتایی به بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان له سه‌ر سنووره‌كان ده‌هێنن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، رایگه‌یاند له‌و بڕوایه‌دایه عێراق، هه‌ستیكردووه كه پێویسته كۆتایی به بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان بهێنرێت و خواستی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره هه‌یه.
ئه‌ردۆغان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌ی عێراق، له‌ناو فڕۆكهكهیهوه به رۆژنامه‌نووسانی وت: "جه‌نگی توركیا له‌گه‌ڵ تیرۆر، به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێت".
توركیا و ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، پارتی كرێكارانی كوردستان، به گروپێكی تیرۆریستی پۆلێن ده‌كه‌ن. ئه‌م پارته چه‌ندین ده‌یه‌یه، دژ به ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌جه‌نگێت.
كه‌ناڵی (خه‌به‌ر تورك) و میدیاكانی دیكه، له‌سه‌ر زاری ئه‌ردۆغان-ه‌وه گواستوویانه‌ته‌وه: "له‌ناوبردنی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه، له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقیشه. له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وان د‌رك به‌م راستییه ده‌كه‌ن و له ئێستاوه خواستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌یان هه‌یه".
ئه‌ردۆغان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، كۆتایی به بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌سه‌ر سنووره‌كه‌یان ده‌هێنن" و ده‌ڵێت: "له عێراق و سوریا، به تایبه‌ت له سوریا، زۆنگاوه‌كانی تیرۆر وشك ده‌كرێن، نه‌ك به ته‌نها به هه‌وڵ و تواناكانی ئێمه. به‌ڵكو به هه‌وڵ و به‌شداری حكومه‌تی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه ئه‌نجامده‌درێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:"بێ راوه‌ستان، به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان. وه‌ك ده‌زانن شه‌ڕكردنمان دژ به پارتی كرێكارانی كوردستان، له عێراق و سوریا، بۆ چه‌ندین ساڵه، شهڕكردنێكی گشتگیره و به هه‌مان وره و پێداگیرییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌م شه‌ڕه، به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێزگرتنی ئاشتی هه‌رێمایه‌تی دراوسێكانمان، له ناوه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان و له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت. ئێمه ده‌مانه‌وێت دراوسێكانمان، هه‌ڵوێستی گونجاویان بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌ممان هه‌بێت و ئه‌م شه‌ڕه پێكه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
PM:10:08:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1088
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت