ئیسرائیل-حه‌ماس: دیارترین خاڵه‌كانی ناكۆكی كه رێگره له رێكه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه
وێستگه‌نیوز
دوێنێ چوار شه‌ممه 1ی ئایاری 2024، به‌رپرسێك له بزووتنه‌وه‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی، ئاشكرای كرد "له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا" وه‌ڵامی پێشنیاره‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ ئاگربه‌ست ده‌ده‌نه‌وه و پێداگیری كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته بگه‌نه رێكه‌وتن بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی.
له ئێستادا حه‌ماس تاووتوێی پیشنیاری ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی 40 رۆژ و ئاڵوگۆڕی بارمته‌كان كه لای بزووتنهوهكهیه، له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی دیله فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كات.
سوهێل ئهلهندی سه‌ركرده‌ی دیاری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند: "بزووتنه‌وه‌كه له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا، وه‌ڵامی ئه‌و پێشنیاره ده‌داته‌وه"، بێ ئه‌وه‌ی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه بدات.
سوهێل له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكهیهوه، بێ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، ده‌ڵێت: "هه‌ندێك تێبینیمان له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره هه‌یه كه له لایه‌ن میسره‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، بزووتنه‌وه‌كه تێبینییهكانی گه‌ڵاڵه كردووه و له‌ناوه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه، گفتوگۆیه‌كی زۆر ده‌كرێت و نامانه‌وێت بڵێین ئایا هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك هه‌یه یان نا، چونكه جارێ كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه".
ئهلهندی هیواداره "بگه‌نه كۆتاییهێنان به‌م شه‌ڕه"، به‌ڵام ئه‌و پێیوایه ئه‌مه له‌گه‌ڵ پێداگری ئیسرائیل بۆ به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕه‌كه، ناكۆكه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دانوستانه‌كان، رایگه‌یاند قه‌ته‌رییه نێوه‌ندگیره‌كان، پێشبینی ده‌كه‌ن حه‌ماس له ماوه‌ی رۆژێك یان دوو رۆژدا، وه‌ڵامبده‌نه‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كات ئیسرائیل "ته‌نازولی راسته‌قینه"ی پێشكه‌ش كردووه، له‌وانه‌ش "هێمنی هه‌میشه‌یی/ الهدوء الدائم" دوای یه‌كه‌م راگرتنی شه‌ڕه‌كه و ئاڵۆگۆڕی بارمته‌كان و دیله‌كان. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه، هێشتا جێگای مشت‌ومڕ و ناكۆكییه.
به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هێرش ده‌كاته سه‌ر شاری ره‌فه‌ح، ئه‌گه‌رچی ترسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ژیانی نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێك هاوڵاتی هه‌یه كه به‌شی هه‌ره زۆریان، له باكووری كه‌رتی غه‌ززه‌وه، روویانكردووه‌ته شاری ره‌فه‌ح.
سه‌باره‌ت به په‌لاماردانی ره‌فه‌ح، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆژی چوارشه‌ممه، له شاری قودسه‌وه، دژایه‌تی خۆی بۆ هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ره‌فه‌ح دووباره‌كرده‌وه.
سوهێل ئهلهندی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "حه‌ماس بۆ هه‌ر دانوستانێك له‌گه‌ڵ نێوه‌ندگیره‌كان، چ میسرییه‌كان و چ قه‌ته‌رییه‌كان ئاماده‌یه. هه‌روه‌ها ئاماده‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی له هه‌وڵی كۆتایهێنانن به‌م شه‌ڕه‌ی له‌سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین هه‌یه. به‌ڵام له چوارچێوه‌ی مه‌رجی زۆر روون‌دا كه ناتوانین ده‌ستبه‌رداری ببین. بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سه‌رجه‌م گروپه‌كانی موقاوه‌مه‌ی فه‌له‌ستینی، گرنگی و بایه‌خێكی زۆر ده‌ده‌ن به كۆتایهێنان به‌م شه‌ڕه شێتانه‌یه‌ی سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین كه ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه ده‌سووتێنێت. به‌ڵام نه‌ك به هه‌ر نرخێك بێت".
هه‌روه‌ها پێداگیری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "ئه‌م گه‌له كه ماوه‌ی 200 رۆژه به خۆڕاگریی ماوه‌ته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، ناكرێت ئاڵای سپی به‌رزبكه‌ینه‌وه و ناكرێت به مه‌رجه‌كانی ئیسرائیلی دوژمن رازیبین. مه‌سه‌له‌كه زۆر زه‌حمه‌ت و ئالهنگارییهكان هێجگار گه‌وره‌ن. به‌ڵام كه‌رامه‌تمان و شه‌ره‌فمان، داوامان لێده‌كات ته‌نازول نه‌كه‌ین و ئاڵای سپی بۆ ئه‌م دوژمنه به‌رز نه‌كه‌ینه‌وه".
PM:10:50:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت