فەوزی هەریری: له‌ هه‌وڵداین بۆ راگرتنی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا


وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەک سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆڕاگرتنی ئەو شەڕەی لە رۆژئاوای کوردستان هەیە.


فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا راشیگەیاند، بە وەزیری‌ دەرەوەی‌ روسیاشیان وتووە، کە داوا لە تورکیا بکەن ئەو شەڕە بەردەوام نەبێت.

وتیشی: "وەک هەرێم ئێمە حکومەتمان هەیە و هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ هاتنی هاوڵاتیان لە رۆژئاواوە، لەگەڵ ئەوەی هیواخوازین دۆخەکە نەگات بەو ئاستە ئەو خەڵکە ئاوارە بێت و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن".

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا هێزەکانی خۆی لەسەر سنوری سوریا- تورکیا کشاندەوە، لە دوێنێ ئێوارەوە هێرشی تورکیا دەستی پێکردووە، هەرچەندە روون نییە ژمارەی کوژراوان چەندن، بەڵام بەپێی راگەیەندراوەکانی هەسەدە  لانی کەم سێ شەڕڤان و دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون، هاوکات پێنج سەربازی تورکیا کوژراون و چوار تانکیان تێکشکاوە.


PM:01:06:10/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو