په‌رله‌مانتارێك: دادگای فیدراڵی له‌ باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ دڵنیایی پێداین


وێستگه‌ نیوز ـ
دادگای فیدراڵیی عیراق لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمەوە روونكردنه‌وه‌ ده‌دات دەدات و ئەندامێکی لیژنەی داراییش له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت: "دۆسێی نه‌وت نزیكه‌ له‌ یه‌كلایی بوونه‌وه‌".


ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەئەکاونتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بابه‌تێكی بڵاویکردوه‌تەوە و ده‌ڵێت، "ئەمڕۆ سەردانی وتەبێژی دادگای فیدراڵی عیراقم کرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنی سێ بابەت، ئەوانیش (تەفسیری مادەی 130ی دەستور، مەلەفی نەوت و بڕیاری دادگای فیدراڵی، یاسای بوجەی فیدراڵی".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌شڵێت: "سەبارەت بەمادەی 130ی دەستوور ئەوەبوو کە بابەتێک بوو بەیاسا، ھەڵوەشاندنەوەی زەحمەتە، مەبەستم مووچەی فەرمانبەران بوو".

ئەحمەد حاجی رەشید، ئه‌وه‌ی ئاشکراکردووە کە مەلەفی نەوت نزیکە یەکلا بکرێتەوە، دەشڵێت: "دادگای فیدراڵی تەفسیری ھیچ دەقێک ناکات لەیاسادا ھاتبێت، بەڵکو تەنھا تەفسیری تێکستی دەستوور دەکات، بۆیە یاسای بوجە وەک خۆی جێبەجێدەکرێت".

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت راده‌ستی به‌غدا نه‌كات، به‌غدا جارێكی دیكه‌ش بودجه‌ی هه‌رێم راده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

هــ. ر


PM:05:25:27/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 11004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو