دوا بڕیار له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم درا
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریاندا، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه دوربگیرێت له‌كێشه‌ی مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێم و به‌غدا، په‌رله‌مانتارێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌مه‌ودوا ده‌بێت پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ش هه‌ڵبگیرێت".
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، "له ره‌شنوسی بودجه‌ی ساڵی 2019ی عیراق و له‌ماده‌ی 10ی بڕگه‌ی (ج)، پاش گفتوگۆیه‌كی جدی به جۆرێك جێگیرمان كرد كه له حاڵه‌تێكدا هه‌رێم پابه‌ندیش نه‌بێت به‌ناردنی نه‌وت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه بنێردرێت".
ئاشكراشیكردوه: "به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی دانیشتنی په‌رله‌مان دوا خوێندنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ق و خشته‌ی ژماره‌كان ئه‌نجامده‌درێت، له دانیشتنی دوانیوه‌ڕۆشدا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه".
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی: "نه‌وتی هه‌رێم له‌ئێستادا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌و ئاڵۆسكاوه له‌به‌رده‌م هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندیدا".
ده‌شڵێت: "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌ناردنی نه‌وت له‌لایه‌ن سۆمۆوه، به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه نابێت ببێته هۆی بێ مووچه بونی خه‌ڵك و ئه‌وه‌شمان جێگیركردوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده له‌به‌غدا راشیگه‌یاندوه، "له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم واجبه له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی بودجه پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵبگرێت، چونكه ده‌توانێت موچه‌ی ته‌واو بدات و چیتر خۆدزینه‌وه له‌نه‌دانی موچه‌ی ته‌واو پاساوی نامێنێت".
هاوكات به درێژایی شه‌وی رابردوو، لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق بۆ ته‌واوكردنی راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2019 و
یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆبوونه‌وه،
هه‌ردوو ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی هۆشیار عه‌بدوڵا و
جه‌مال كۆچه‌ر، كه دوو
په‌رله‌مانتاری كوردن بۆ وێستگه نیوز ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه مووچه‌ی
فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه هێڵی سووره‌و ده‌بێت به‌غدا به‌بێ هیچ مه‌رجێك
ره‌وانه‌ی بكات.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند، ئه‌وان ته‌ئكید له‌سه‌ر جێگیكردنی مووچه‌ی
فه‌رمانبه‌ران له پڕۆژه یاسای بودجه ده‌كه‌نه‌وه و تا ئه‌وه‌ش جێگیر
نه‌بێت، ئه‌وان ئیمزا له‌سه‌ر راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی ناكه‌ن و به‌لای
كوردیشه‌وه هێڵی سووره.
بەپێی رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی دەبێ ساڵی 2019 حکومەتی ھەرێمی
کوردستان رۆژانە 250 ھەزار بەرمیل لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ھەناردە بکات
و، پشکی ھەرێمیش بە لە سەدا 12 پۆینت 67 لە پرۆژەکەدا دیاریکراوە.
هــ. ر
AM:09:16:23/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 23000
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت