هۆشیار عه‌بدوڵا: سەرۆکی پەرلەمانیش ئامادەی کۆبوونەوەی لیژنەی داراییە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، تا ئێستا له لیژنه‌ی دارایی له كۆبوونه‌وه‌دان بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه له یاسای بودجه‌ی 2019 و نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
هۆشیار عه‌بدوڵا، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2019 و هه‌مووی چاره‌سه‌ركراوه، به‌ڵام پشكی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی داراییدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشمان له‌گه‌ڵدایه، ئه‌گه‌ر تا به‌یانی خه‌ریك بین ده‌بێت ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه نه‌به‌سترێته‌وه به‌ناردنی نه‌وت له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به به‌غدا".
بەپێی رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی دەبێ ساڵی 2019 حکومەتی ھەرێمی
کوردستان رۆژانە 250 ھەزار بەرمیل لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ھەناردە بکات
و، پشکی ھەرێمیش بە لە سەدا 12 پۆینت 67 لە پرۆژەکەدا دیاریکراوە.
PM:11:33:22/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت