به وێنه.. ئهو گهنجهی ئهمڕۆ بۆ رزگاركردنی عهرهبێكی گهشتیار له رووباردا خنكا
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین رووداوەکانی خنکان لە ئاودا زیاد دەکەن
وێستگه نیوز ـ
ئهمڕۆ له رووداوێكی كەوتنە ناو رووبار لە سەر رێگای ھاملتۆن نزیك گوندی بەرسیرینی سەر بە قەزای رواندز، ژنه گەشتیارێكی عەرەب خنكا و گەنجێكی كوردیش كە خەڵكی ناوچەكەبوو لەكاتی ھەوڵدان بۆ رزگاركردنی ژنە عەرەبەكە، ئەویش خنكا.
بهپێی زانیارییهكان گەنجە كوردەكە ناوی جەبار عوسمان سەعیدە و دانیشتووی ناوچەكەیە لە یەكێك لە چێشتخانەكانی سەر رێگاكە كاری دەكرد تهمهنی 19 ساڵ بوو، لەوكاتەی ئەو ژنە عەرەبە كه ناوی زەھرا ھاشم-ه، لە دایكبووی 1982 دانیشتووی گەڕەكی جدیدیەی شاری بەغدا، دەكەوێتە ناو رووبار، ھەوڵدەدات لە مردن رزگاری بكات، بەڵام خۆشی خنكاوه.
پێشتر راگهیاندنی پۆلیسی سۆران بڵاویكردهوه، كه تەرمی ژنە عەرەبەكە دۆزراوەتەوە، بەڵام ھێشتا تەرمی گەنجە كوردەكە نەدۆزراوەتەوە و تیمەكانی مەلەوانی بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی.
هــ. ر
PM:06:02:17/06/2018
ئهم بابهته 15954
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت