كچێك كهوته رووباری شانهدهر و خنكا
تیمەکان کاتی گەڕان بە دوای تەرمی کچەکەدا
وێستگه نیوز ـ
كچێكی تەمەن 11 ساڵان لە دەڤەری مێرگەسۆر كەوته ناو رووباری شانهدهر و خنكا، تائێستاش تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.
عەمید عیماد رێکانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، لە راگەیەندراوێكدا دهڵێت: "دوێنێ سێشهممه 12ی حوزهیرانی 2018، لە بوونی رووداوێكی خنكان لە رووباری شاندەری سەر بە قەزای مێرگەسۆر ئاگادار كراینەوە، ھەر ئەوكات تیمی مەلەوانی مێرگەسۆر گەیشتنە شوێنی رووداوەكە".
ئهوهشی وتووه: "ئەو كچە بەناوی ئاسیە عەزیز سەلیم، تەمەنی 11 ساڵە، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان بهدەست ھاتوون، ئەو كچە كاتژمێر پێنجی ئێوارە لەگەڵ براكەی لە لێواری رووبار بوونە و یاریان كردووە، لەناكاو كچەكە كەوتووەتە ناو رووبارهكهوه".
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا: "لە كاتی گەیشتنی تیمەكانی مەلەوانی تا كاتژمێر 8ی شەوی رابردوو بە دوای دۆزینەوەی تەرمی كچەكەوە بوون، بەھۆی لێڵی ئاوەكە نەتوانرا تەرمەكەی بدۆزنەوە، ئهمڕۆش ھەردوو تیمی مەلەوانی مێرگەسۆر و سۆران، بەردەوام دەبن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی".
هــ. ر
AM:08:50:13/06/2018
ئهم بابهته 4814
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت