منداڵێكی كچی ته‌مه‌ن سێ ساڵان له زێی گه‌وره خنكا
تیمەکان لەکاتی گەڕان بە دوای منداڵە خنکاوەکە
وێستگه نیوز ـ
منداڵێكی كچی ته‌مه‌ن سێ ساڵان كه‌وته رووباری زێی گه‌وره و خنكا، تا ئێستاش به‌هۆی تیژڕه‌وی ئاوه‌كه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه 14ی ئایاری 2018، منداڵێكی كچی ته‌مه‌ن سێ ساڵان به‌ناوی (س. س. ز) دانیشتووی گوندی زه‌نگه‌ل به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته رووباری زێی گه‌وره‌وه خنكاوه.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانی ژێرئاو، ده‌ستكراوه به گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كه‌یدا، به‌ڵام به داخه‌وه هێشتا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی تیژڕه‌وی ئاوه‌كه‌وه".
هــ. ر
AM:08:43:15/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 4478
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت