به وێنه.. ته‌رمی منداڵه خنكاوه‌كه‌ی هه‌ولێر دۆزرایه‌وه
تیمەکان لە کاتی گەڕان بەدوای تەرمی منداڵەکەدا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و منداڵه‌ی راگه‌یاند، كه رۆژی بارانبارینه زۆره‌كه خنكاو ته‌رمه‌كه‌ی دیار نه‌بوو.
له نووسینێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، دوای گه‌ران و پشكینینی سێ رۆژ له‌لایه‌ن تیمه‌كانیان به‌شه‌و و رۆژ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی ئایاری 2018، كاتژمێر 11:10 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆ توانرا ته‌رمه‌كه بدۆزنه‌وه له‌لایه‌ن تیمه‌كانیان له ده‌شتایی تـــورهق.
له باره‌ی تیمه‌كانی به‌شداربوو له هه‌ڵمه‌ته‌كه، ئه‌وه هاتووه: تیمی رزگار كردن، تیمی شاره‌زایانی ژێر ئاو (غواص) و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی، هاوكات نه‌قیب برزۆ سه‌رپه‌رشتی پڕۆسه‌كه‌ی كردووه.
پێشتر بێوار زه‌ید، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز وتی: "به‌هۆی ئه‌و زۆری باران بارینه‌وه، لافاو له‌گه‌ڕه‌كی كوردستان له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری دروستبوو و به‌هۆیه‌وه منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ كه‌وته ناو مه‌نهۆڵێكه‌وه و خنكا".
ئه‌وه‌شی وتبوو، "تا ئێستا ته‌رمی ئه‌و منداڵه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وامه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه به‌هۆی بارانبارینه‌وه لافاو له به‌شێكی گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر به‌تایبه‌تی گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كان وه‌ك ته‌یراوا، سه‌یداوا دروستبووه.
هاوكات به‌هۆی بارانبارینی به‌رده‌وام و دروستبوونی لافاوه‌وه له قه‌زای سۆران و قه‌زای ره‌واندز 125 ماڵ ئاویان تێچووبوو.
هــ. ر
PM:12:41:10/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 31714
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت