بارزانی: ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بۆ رێگرتنه له خوێنڕشتن و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان
بارزانی و عیرفان عەلی عەبدولعەزیز
وێستگه نیوز ـ
بارزانی رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری سه‌قامگیری بووه بۆ ناوچه‌كه و له دوای ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی به‌هه‌مانشێوه ده‌بێته فاكته‌رێكی به‌هێز بۆ پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی ئابی2017 له سه‌لاحه‌ددین، مه‌سعود بارزانی، پێشوازی له مامۆستا عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان كرد.
هه‌روه‌ك هاتووه: له دیداره‌كه‌دا مامۆستا عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، ته‌ئكیدی له هاوهه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان كرده‌وه له پاڵپشتیكردنی ریفراندۆم و به‌بڕیارێكی نیشتمانی و مێژووی له‌قه‌ڵه‌مدا و ئاماده‌یی خۆی و حزبه‌كه‌ی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم نیشاندا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی ناوخۆیی و پێشهاتی سیاسی هه‌رێمایه‌تی تاوتوێكران.
بارزانی باسی له بڕیاری 7ی حوزه‌یرانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان كردووه و بڕیاردان له دیاركردنی رۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017 بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به هه‌ڵوێستێكی مێژوویی و نیشتمانی وه‌سف كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بۆ رێگرتنه له خوێنریشتن و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان.
له‌و دیداره‌دا بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری سه‌قامگیری بووه بۆ ناوچه‌كه و له دوای ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی به‌هه‌مانشێوه ده‌بێته فاكته‌رێكی به‌هێز بۆ پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
بارزانی جه‌ختی لهوهشكردوهتهوه، ئاینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، چونكه بارودۆخی كوردستان و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك قۆناغه‌كانی رابردوو نییه و دووپاتیكرده‌وه، گه‌لی كوردستان به ئیراده‌ی به‌هێزه‌وه دۆزی ره‌وای خۆی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات.
PM:02:49:17/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3363
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت