بینه‌رانی جزیره بارزانی به كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تیی هه‌فته ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
له راپرسییه‌كه‌دا كه به‌رنامه‌ی "سباق الاخبار"ی كه‌ناڵی جزیره سازیكردبوو و رۆژی شه‌ممه 26ی ئابی 2017 په‌خشكرا، جه‌ماوه‌ر و بینه‌رانی ئه‌و كه‌ناڵه نازناوی كارگه‌رترین كه‌سایه‌تیی هه‌فته‌یان به بارزانی به‌خشی.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی جزیره، بارزانی به جیاوازییه‌كی گه‌وره و له دوارۆژی ده‌نگدانه‌كه‌دا پێش ركابه‌ره‌كانی كه‌ورتووه و 62%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
سایته‌كه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی پله‌یی یه‌كه‌م تا چواره‌میان به‌ده‌ستهێناوه، سایته‌كه هۆكاری به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئاشكراكردووه و سه‌باره‌ت به بارزانی ئه‌وه‌ی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه بارزانی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه ریفراندۆمه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له واده‌ی دیاریكراوی خۆی له 25ی ئه‌یلول ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێستی نه‌رێنیی حكومه‌تی عیراق و توركیا و ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئه‌و ریفراندۆمه.
كه‌ناڵی جزیره راپۆرتێكی له‌سه‌ر بارزانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسی ژیانی بارزانی كردووه هه‌ر له چونه ناو كایه‌ی ساسی و پێشمه‌رگایه‌تی تا پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كوردجی له پێش روخانی رژێمی به‌عس و دروستبونی هه‌رێمی كوردستان له‌دوای روخانی ئه‌و رژێمه تا دوا بڕیاری بارزانی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی.
رۆژی 7 ی حوزەیرانی 2017 جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ، لایەنە سیاسیەکانی دیکەی هەرێم لەگەڵ بارزانیدا کۆبوونەوە و بڕیاریاندا رۆژی 25ی ئەیلولی 2017 ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستاندا ئەنجام بدرێت و ئەنجومەنێکی باڵاش بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم پێکهێنرا لە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان.
له به‌رامبه‌ریشدا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له 13ی حوزه‌یرانی 2017 رایگه‌یاند:"ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو نابێت و ره‌نگه ئه‌و پرۆسه‌یه له‌مپه‌ر بخاته‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا"، وتیشی كه له ناو سه‌ركرده‌كانی كورد خۆیان جیاوازی له له‌سه‌ر سازكردنی ئه‌و ریفراندۆمه.
هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌ی كه‌ناڵی جزیره‌دا، ئوسامه ناسر زعبی، میدیاكاری سوری پله‌ی دووه‌می به رێژه‌ی 18%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستهێناوه و له پله‌ی سێیه‌مش جولیان ئاسانج، دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی ویكیلیكس هاتووه كه 12%ی ده‌نگه‌كانی پێدراوه و پله‌ی چواره‌میش ستیف بانون، گه‌وره راوێژكاری كۆشكی سپی به رێژه‌ی 8% به‌ده‌ستی هێناوه.
سه‌باره‌ت ئوسامه ناسر زعبی، میدیاكاری سوریا له سه‌ره‌تای شۆڕشی وڵاته‌كه‌یه‌وه له شاری درعا روماڵی روداوه‌كانی كردووه و هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ برایه‌كی به‌ناوی خالد و برازایه‌كیشی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له شاری درعا كوژران.
سه‌باره‌ت به مایكل ئاسانج-ی دامه‌زرێنه‌ری ویكیلیكس ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئاسانج هه‌واڵێكی سایتی عه‌ره‌بییه‌ی به‌درۆ خستووه‌ته‌وه گوایه قه‌ته‌ر پاره‌یه‌كی زۆری داوه به ویكیلیكس تا ناوه‌ڕۆكی دوو په‌یوه‌ندنیی ته‌له‌فۆنی بڵاونه‌كاته‌وه كه له‌نێوان ئاسانج و ده‌وحه ئه‌نجام دراوه، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌و دامه‌زرێنه‌ره وتویه‌تی: "كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه ده‌ستی كردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی ناڕاست و بێ بنه‌ما".
سه‌باره‌ت به راوێژكاره‌كه‌ی كۆشكی سپیش، ستیف بانون له‌سه‌ر به‌نامه‌ی ئه‌وه ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه كه دوای حه‌وت مانگ له كاركردنی، پۆسته‌كه‌ی به‌جێهێشتووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بووه كه بانون یه‌كێك بوو له گه‌وره راوێژكاره ستراتیژییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ و دڵی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تره‌مپ بوو.
PM:06:15:27/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 10131
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت