"كۆڵبه‌رێكی گه‌نج له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه به چه‌كی قورس كوژرا"
وێستگه‌نیوز-
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند كه "كۆڵبه‌رێكی گه‌نجی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌ت به ناوی سالار ئه‌حمه‌دی له كاتی كۆڵبه‌ری و له نێو سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه به چه‌كی قورس ته‌قه‌ی لێ كراوه و كوژرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی ئایاری 2024 هێزه‌كانی سوپای پاسداران كه له سنووری سه‌رده‌شت جێگیركراون، به چه‌كی دۆشكا ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر له نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان كردووه و كۆڵبه‌رێك به ناوی سالار ئه‌حمه‌دی ده‌ستبه‌جێ كوژراوه".
رێكخراوه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه به "ئاگادار" ناوی بردووه، بڵاویكرده‌وه كه "سالار ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌نی 23 ساڵه و خه‌ڵكی گوندی (نه‌ڵاس)ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌ته له سه‌رده‌شت و تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌شت نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه".
به‌پێی ئامار و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، له سه‌ره‌تایی مانگی ئایار تا ئێستا (ماوه‌ی 9 ڕۆژ) لانی كه‌م پێنج كۆڵبه‌ری كورد له سنووره‌كانی بانه، سه‌قز و سه‌رده‌شت به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كوژراون.
PM:11:11:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت